Pantoderm Mela Salicylic Acid 10ml

سالیسیلیک ئەسید و سرکە بۆ لابردنی مێخەکە و بالوکە

3,500دینار

لە کۆگادا ماوە

– سالیسیلیک ئەسید و سرکەی تێدایە کە وەک ماددەی چالاک کار دەکەن بۆ لابردنی مێخەکە و بالوکە.

-هەروەها یارمەتی لابردنی پێستی مردوو یاخود رەقبوو دەدات و نەرمی بە پێست دەبەخشێت.

-بۆ کەسی پێگەیشتوو و منداڵی سەروو ١٢ ساڵ بەکاردێت.

-لە وڵاتی تورکیا بەرهەم دەهێندرێت.

شێوازی بەکارهێنانی…

-ڕۆژی یەک جار پێش خەوتن بەکاردێت.

-پێش بەکارهێنان و بۆ ماوە ٢ بۆ ٥ خولەک ئەو شوێنە تەڕ دەکەیت کە مێخەکە یاخود بالوکەکەی لێهاتووە.

-دواتر جوان وشکی دەکەیتەوە و قەترەیەک دەدەیت لە مێخەکە یاخود بالوکەکە و چاوەڕێ دەکەیت تاوەکو وشک دەبێتەوە و قەترەیەکی تری لێ دەدەیت.

-نابێت دەستی  بەربکەوێت و دواتر بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر بە پلاستەرێک یاخود پارچە پەڕۆیەک دایپۆشە.