0
0دینار
Mini Cart
  • سەبەتەى كڕین بەتاڵە

    هیچ بەرهەمێن لە سەبەتەى كریندا نییە

Alha Pregna Health Preconception & Pregnancy 30 Tablets

تەواوکەری خۆراکی تایبەت بە خانمان بۆ پێش دووگیانی و کاتی دووگیانی

24,000دینار

لە کۆگا نەماوە

دەربارەی ئەم بەرھەمە

-کۆمەڵێک ڤیتامین و کانزای گرنگی تێدایە کە یارمەتی دووگیانیەکی سەلامەت و تەندروست دەدات.

-ماددەی فۆلیک ئەسیدی تێدایە کە زۆر گرنگە بۆ خانمی دووگیان یارمەتی ڕێکخستنی کردەی دابەشبوونی خانەکانی دایک و منداڵەکە دەدات، وە هەروەها یارمەتی دروستبوونی خانەکانی خوێن دەدات بەمەش ڕێگری لەکەم خوێنی دەکات، فۆلیک ئەسید ڕێگری دەکات لەکۆمەڵێک ناڕێکی لەکاتی گەشەی منداڵەکەدا کەپێی دەوترێت Neural Tube Defect حاڵەتێکە کە تێیدا بەشێک لەمێشکی منداڵەکە دێتەدەرەوە یاخود کوتێک لەپشتی منداڵەکە دروست دەبێت ئەمەش کاتێک ڕوو دەدات کە دایکەکە کەمی Folic Acid ی هەبێت.

-ماددەی ئاسنی تێدایە کە هاوکارە لەدروستکردنی خرۆکە سورەکانی خوێن و هیمۆگلۆبین بەمەش دایکەکە لەکەم خوێنی دەپارێزێت.

-ڤیتامین D3 و کالیسیۆمی تێدایە کە ئێسکەکان بەهێز دەکەن و بێهێزی کەم دەکاتەوە.

-ڤیتامین B کانی تێدایە کە یارمەتی بەرهەم هێنانی وزە دەدات بەمەش بێهێزی و شەکەتی کەم دەکاتەوە.

-لەوڵاتی تورکیا بەرهەم دەهێندرێت.

شێوازی بەکارهێنانی…

ئەم دەرمانە بەپێی ڕەچەتەی پزیشکی پسپۆر و لەژێر ڕێنمایی پزیشکی دەرمانساز بەکاردێت.

تێبینی/

-لەهەندێک کەسەدا ماددەی ئاسن، لەوانەیە ڕەنگی پیسای بگۆڕن بۆ ڕەنگێکی ڕەش(تاریک) ئەمەش حاڵەتێکی ئاساییەو پێویست بەهیچ دوو دڵییەک ناکات.

-باشتروایە نیو کاتژمێر پێش وەرگرتنی ئەم بەرهەمە و ٢ کاتژمێر دوای وەرگرتنی ئەم بەرهەمە، ئەو خواردنانە نەخورێتەوە کە ماددەی تانین (Tannin)ی تێدایە وەک (چا، قاوە..).

تۆ ناتوانیت ئەم ناوەڕۆکە کۆپی بکەیت