0
0دینار
Mini Cart
  • سەبەتەى كڕین بەتاڵە

    هیچ بەرهەمێن لە سەبەتەى كریندا نییە

Pharmacy Laboratories Zink 50mg Dietary Supplement 60 Tablets

تەواوکاری خۆراکی زینک

5,000دینار

لە کۆگا نەماوە

دەربارەی ئەم بەرھەمە

-ئەم بەرهەمە بە شێوەی حەب دروستکراوە و هەر حەبێک٥٠ ملیگرام ماددەی کانزایی (Zinc)ی تێدایە.

-زینک ماددەیەکی کانزایی سروشتییە کە کاری زیاتر لە ٢٠٠ ئەنزیمی لەش ڕێکدەخات و گرنگیەکی زۆری هەیە لە جەستەی مرۆڤدا.

-زینک بنچینەیە بۆ گەشەیەکی تەندروستی هەموو شانەکانی لەش.

-کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر زیندە چالاکیەکانی لەش و جۆگەی هەرس و پێست و بەرهەمهێنانی پڕۆتین لە لەشدا.

-سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات و ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات و دڵ و چاو بە تەندروستی دەهێڵێتەوە.

-یارمەتی لەش دەدات کە دژی ڤایرۆس بجەنگێت و هەروەها بۆ چارەسەری سکچونیش بەکاردێت.

-سیفەتی دژە ئۆکسێنەری هەیە و جەستە لە هەوکردن و شێرپەنجە دەپارێزێت.

-هەروەها دەرکەوتنی زیپکە لەسەر پێست کەمدەکاتەوە و ڕێژەی کۆلیسترۆڵ و چەوری سیانی لە خوێندا ڕێکدەخات.

-قژ و پێست و نینۆک بە تەندروستی دەهێڵێتەوە.

-ئاستی بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی تێستۆستیڕۆن لە لەشدا بەرز دەکاتەوە و ئەگەری دووگیان بوون زیاد دەکات.

-شانەکانی چاو بە تەندروستی دەهێڵێتەوە.

-هەروەها ماددەی کانزای زینک چەندین سودی زۆر باشی تری هەیە.

-لەوڵاتی پۆڵندا بەرهەم دەهێندرێت.

شێوازی بەکارهێنانی…

-ڕۆژانە یەک حەب بخۆ دوای نانخواردن.

تێبینی//

ئەو کەسانەی کەمخوێنن یاخود هەستیاریان هەیە بە یەکێک لە ماددەکانی ناو ئەم بەرهەمە پێویستە لەژێر ڕاوێژی پزیشکدا بەکاریبهێنن.

-پێویستە ئەم حەپە پاش نان بخورێت بۆ ئەوەی جۆگەی هەرس بەدووربێت لە هەستیاری و توشی سکچون و ڕشانەوە و ئازاری گەدە نەبێت.

تۆ ناتوانیت ئەم ناوەڕۆکە کۆپی بکەیت