• Tepe Easypick Easy Cleaning Between Teeth Size M/L

    ئامێری تایبەت بە پاکردنەوەی بەینی ددان

    6,000دینار

    -ئاسانە بۆ بەکارهێنان.

    -بە باشی بەینی ددانەکان پاکدەکاتەوە.

    -بەشی دەرەوەی ئامێرەکە بە سلیکۆنی نەرم ڕووپۆش کراوە کە ددان و پووک دەپارێزێت.

    -ددان لە کلس ڕزگار دەکات.

    -لە وڵاتی سوید بەرهەم دەهێنرێت.

  • Tepe Compact TUFT

    ئامێری تایبەت بە پاککردنەوەی بەینی ددان

    4,500دینار

    -ئەم ئامێرە لە فڵچەیەکی بچوکی بازنەی پێکهاتووە کە ڕیشاڵەکانی کورت و پڕن.

    -بۆ پاکردنەوەی ئەو بەشانە بەکاردێت کە فڵچەی ددان بە ئاسانی ناتوانێ پاکیان بکاتەوە.

    -ئەو کەسانەی چاندنی ددانیان بۆ ئەنجامدراوە یاخود تەلی ددانیان بۆ دانراوە دەتوانن سود لەم ئامێرە وەربگرن.

    -لە وڵاتی سوید بەرهەم دەهێنرێت.

  • Nevodent Zahnzwischenraum-Reiniger

    ئامێری تایبەت بەپاکردنەوەی بەینی ددان

    15,000دینار

    -فلچەی ددان بەشێوازێکی گشتی ناگات بەهەموو گۆشە و لایەکانی ددان بۆیە بەتێپەڕبوونی کات بەینی ددانەکانت کلس دەگرێت ئەم ئامێرە بە شێوازێک دیزاین کراوە کە توانای هەیە بەینی ددانەکان بەباشی پاکبکاتەوە.

    -بەهۆی لەرینەوەی سەری ئامێرەکە بەینی ددانەکان لە کلس پاکدەبێتەوە.

    -سەری ئەم ئامێرە لە ماددەی لایلۆن دروستکراوە و زیان بە پووک و ددان ناگەیەنێت.

    -لەگەڵ ئامێرەکە پاتری و ٣٠ سەری زیادەی لەگەڵە.

    -لەوڵاتی ئەڵمانیا بەرهەم دەهێندرێت.

  • EUCRYL Toothpowder 50g

    پاودەری تایبەت بە سپیکردنەوەی ددان

    4,000دینار

    -ددان بە پاکی و درەوشاوەیی دەهێڵێتەوە.

    -ئەو ڕەنگانە لادەبات کە لەسەر ددان جێدەمێنن بەهۆی کێشانی جگەرە یاخود خواردنەوەی چاو ە قاوە.

    -لە وڵاتی بەریتانیا بەرهەم دەهێنرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -سەرەتا فڵچەی ددان شۆردنەکەت تەڕبکە ئینجا سەری فڵچەکە بخە ناو پاودەرەکە و پەستانی بخە سەر بۆ ئەوەی فڵچەکە پاودەر هەڵبگرێت.

    -دواتر بەو شێوازەی پزیشکی ددان ڕێنمایت دەکات ددانت بشۆ.

    -بۆ ئەوەی کاریگەریەکی بەرچاوت دەستبکەوێت لە هەفتەیەکدا یەک بۆ دوو جار ئەم پاودەرە بەکار بهێنە.

    -ئەگەر دەم و ددانت بەم پاودەرە هەستیاربوو پێویستە بەکاری نەهێنیت.

  • Basic Nutrition BN-Sun D3 5000 IU 60 Capsules

    تەواوکەری خۆراکی ڤیتامین D

    14,000دینار

    -بڕی پێویست ڤیتامین D تێدایە کەیارمەتی بەهێزکردنی بەرگری لەش دەدات.

    -یارمەتی بەهێزبوونی ئێسک و ماسولکەکان دەدات و لە پوکانەوە و بێهێزی دەیانپارێزێت.

    -ڤیتامین D زۆر گرنگە بۆ گەشەی ئێسک و ددانەکان.

    -یارمەتی گەشەی مێشک دەدات و توانای یادگە زیاد دەکات.

    -لەوڵاتی بەریتانیا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    بۆ کەسانی پێگەیشتوو ڕۆژانە ١ کەپسولی لێبخورێت یاخود بەپێی ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ یاخود پزیشکی دەرمانساز.

    تێبینی/

    باشتروایە نیو کاتژمێر پێش وەرگرتنی ئەم بەرهەمە و ٢ کاتژمێر دوای وەرگرتنی ئەم بەرهەمە ئەو خواردنەوانە نەخورێن کەماددەی تانینی تێدایە وەک (چا،قاوە…).

  • ATISAV D3 + K2 30 Tablets

    تەواوکەری خۆراکی ڤیتامین D3 و K2

    4,500دینار

    -بڕی پێویست ڤیتامین D تێدایە کەیارمەتی بەهێزکردنی بەرگری لەش دەدات.

    -یارمەتی بەهێزبوونی ئێسک و ماسولکەکان دەدات و لە پوکانەوە و بێهێزی دەیانپارێزێت.

    -ڤیتامین D زۆر گرنگە بۆ گەشەی ئێسک و ددانەکان.

    -یارمەتی گەشەی مێشک دەدات و توانای یادگە زیاد دەکات.

    -ڤیتامین K تێدایە کە ئێسکەکان دەپارێزێت و یارمەتی زوو چاکبوونەوەی برین دەدات.

    -لەوڵاتی پرتوگال بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    ڕۆژانە ١ کەپسولی لێدەخورێت یاخود بەپێی ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ یاخود پزیشکی دەرمانساز بەکار بهێندرێت.

    تێبینی/

    باشتروایە نیو کاتژمێر پێش وەرگرتنی ئەم بەرهەمە و ٢ کاتژمێر دوای وەرگرتنی ئەم بەرهەمە ئەو خواردنەوانە نەخورێن کەماددەی تانینی تێدایە وەک (چا،قاوە…).

  • Basic Nutrition Calcium Plus Vitamin D 60 Tablets

    تەواوکەری خۆراکی کالیسیۆم و ڤیتامین D

    9,500دینار

    -کالیسیۆمی تێدایە کەیارمەتی بەهێزکردنی ئێسکەکان دەدات و لەپوکانەوە دەیانپارێزێت و ددانەکانیش بەهێز دەکات.

    -کالیسیۆم یارمەتی ڕێکخستنی فرمانی دڵ و ماسولکەکان و دەمارەکان دەدات و بەتەندروستی دەیانپارێزێت.

    -کالیسیۆم ئەگەری توشبوون بەنەخۆشییەکانی شەکرە و بەرزی پەستانی خوێن و شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.

    -ڤیتامین D هەڵمژینی کالیسیۆم زیاد دەکات بەمەش ڕێژەی کالیسیۆم زیاد دەکات.

    -لەوڵاتی بەریتانیا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    – دەتواندرێت ڕۆژانە ١ بۆ ٤ حەپی لێبخورێت یاخود بەپێی ڕێنمای پزیشکی پسپۆڕ یان پزیشکی دەرمانساز بەکار بهێندرێت.

    تێبینی/

    باشتروایە نیو کاتژمێر پێش وەرگرتنی ئەم بەرهەمە و ٢ کاتژمێر دوای وەرگرتنی ئەم بەرهەمە ئەو خواردنەوانە نەخورێن کەماددەی تانینی تێدایە وەک (چا،قاوە…).

  • Medcell Pharma Kidscell Plus Multivitamin Tonic With Iron And Minerals 200ml

    تەواوکەری خۆراکی مەڵتی ڤیتامین و کانزاکان و ماددەی ئاسن تایبەت بە منداڵ

    8,500دینار

    -کۆمەڵە ڤیتامینێکی زۆر گرنگ و بەسودی تێدایە کە ڤیتامینە کەمەکانی لەش پڕ دەکاتەوە وە هۆکارە بۆ گەشەی تەندروستی منداڵ.

    -کردەی مێشک چالاک دەکات و گەشەی مێشک زیاد دەکات.

    -بەرگری لەش زیاد دەکات لە دژی نەخۆشی.

    -ڤیتامین D تێدایە کە ماسولکەکان و ددانەکان بەهێز دەکات.

    -ڤیتامین B کانی تێدایە کە یارمەتی دروستکردنی وزە دەدات و بێهێزی و شەکەتی کەم دەکاتەوە.

    -ماددەی ئاسنی تێدایە کەیارمەتی گەشەی خرۆکە سورەکان وهیمۆگلۆبین دەدات.

    -دژە ئۆکسانی بەهێزی تێدایە کە خانەکانی لەش لە تێکچوون و لەناوچوون دەپارێزێت بەهۆی سترێس و قەلەقییەوە.

    -بە تامی پڕتەقاڵ دروستکراوە.

    -لەوڵاتی هۆڵەندا بەرهەم دێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -بۆ تەمەنی (١ بۆ ٣ ساڵ): ڕۆژانە ٢ جار هەر جارێک ٥س س لێدەخورێتەوە.

    -بۆ تەمەنی (٤ بۆ ١٢ ساڵ): ڕۆژانە ٣ جار هەر جارێک ٥س س لێدەخورێتەوە.

    -بۆ کەسی پێگەیشتو: ڕۆژانە ٢ جار هەر جارێک ١٠ بۆ ١٥س س لێدەخورێتەوە.

زیاتر ببینە

All products loaded.