• Vichy Dercos Densi Solutions Restoring Thickening Balm150 ml

    باڵمی ڤیچی بۆ بەهێزکردنی قژ

    25,500دینار

    -باڵمی بەهێز کردنی قژ.

    -شێداری و نەرمی بە پێستی سەر دەبەخشێت.

    -تاڵەکانی قژ بە ئەستووری و پڕی دهێڵێتەوە.

    -لە وڵاتی ئیسپانیا بەرهەمدەهێندرێت.

    درێژە…

    ئەم باڵمە پێستی سەر نەرم و شێدار دەکات،هەروەها هێز و ئەستووری دەدات بە تاڵەکانی قژ.

    شێوازی بەکارهێنان…

    دوای شۆردنی قژ پێش وشکردنەوە ئەم باڵمە دەدەیت لە پێستی سەرت و بەسەر تەواوی تاڵەکانی قژتدا بڵاوی دەکەیتەوە پاشان بۆ ماوەی (١)خولەک مەساجی پێ دەکەیت و دواتر بە ئاو دەیشۆیت.

  • Thermal Recovery Intensive Repair & Rehydration 500ml

    کرێمی تایبەت بەشێدارکردنەوە و پاراستنی قژ

    10,000دینار

    -بۆ ئەو کەسانە بەکاردێت کە وشککەرەوەی قژ یاخود خاوکەرەوەی قژ بۆ قژیان بەکاردەهێنن، بەمەش قژیان توشی وشکی و تێکشکان و لاوازی دەبێت، ئەم کرێمە یارمەتی قژ دەدات تاوەکو بە شێداری بیهێڵێتەوە و هاوکارە بۆ چاکبوونەوەی قژی لاواز و تێکشکاو.

    -لەوڵاتی بەریتانیا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    دوای وشککەرەوەی(موجەفە) قژ یاخود هەر ئامێرێک کە بۆ قژ بەکاربێت کەمێک لەم کرێمە لەقژت بدە.

  • Joelle Intense Nutritive Mask 250ml

    ماسکی تایبەت بە قژی لاواز و تێکشکاو

    28,000دینار

    -تایبەت بە قژی وشک و زۆر وشک دروستکراوە.

    -خۆراک بە قژ دەدات و بە تەندروستی دەییهێڵێتەوە.

    -قژ لە تێکشکاندن ڕزگار دەکات.

    -وا لە قژ دەکات بە ئاسانی شانە بکرێت.

    -لە وڵاتی فەڕەنسا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    دوای ئەوەی کە قژ دەشۆیت ئەم بەرهەمە دەدەیت لە قژت و لێ دەگەڕێیت (٥-١٠) خولەک بە قژتەوە بمێنێتەوە پاشان ئاو دەیشۆیتەوە

  • Anivagene Hair Repairing Mask 125ml

    ماسکی تایبەت بە قژی وشک و تێکشکاو

    19,000دینار

    -ئەم ماسکە تایبەت بەو کەسانە دروستکراوە کە قژیان توشی تێکشکان و وشکبوونەوە بووە.

    -خۆراکی پێویست بۆ پێست دابین دەکات و قەدی موو دووبارە بنیاد دەنێتەوە.

    -شێداری بە قژ دەبەخشێت و قەدی موو ئەستوور دەکات.

    -وا لە قژ دەکات درێژتر بێت و ڕێگە لە تێکشکانی قژ دەگرێت.

    -لە وڵاتی یۆنان بەرهەم دەهێنرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -دوای تەڕکردنی قژ و شۆردنی قژ، ئەم ماسکە بدە لە قژ و بەسەر تەواوی قژدا بڵاوی بکەوە ئینجا لێگەڕێ چەند خولەکێک بە قژەوە بمێنێتەوە ئینجا قژت بشۆ.

  • Soap & Glory Wonditioner Intensive Conditioning Hair Mask 300ml

    ماسکی خاوکەرەوەی قژ

    24,000دینار

    -بۆ هەموو جۆرە قژێک گونجاوە.

    -خۆراکی پێویست بە قژ دەبەخشێت و قژ بە تەندروستی دەهێڵێتەوە.

    -قژ خاو دەکاتەوە و وای لێدەکات بە ئاسانی شانە بکرێت.

    -قژ لە ئاستێکی وزەی بەرزدا دەهێڵێتەوە.

    -لەوڵاتی بەریتانیا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -پاش تەڕکردنی قژ ئەم بەرهەمە بدە لە قژ و مەساجی تەواوی قژی پێبکە دواتر بۆ ماوەی ٣ بۆ ٥ خولەک بە قژەوە بمێنێتەوە پاشان بە ئاو بیشۆ.

    -لە هەفتەیەکدا یەک جار ئەم ماسکە بەکاربهێنە.

  • Moroccanoil M Color Depositing Mask Color: Rose Gold 200ml

    ماسکی ڕەنگکردنی قژ کۆدی (Rose Gold) لە ڕەنگدا

    56,750دینار

    -ئەم ماسکە بەشێوەیەکی کاتی قژ ڕەنگ دەکات.

    -بۆ ئەو کەسانە گونجاوە کە قژیان زەردی کاڵە (Blond)

    -بەشێوەیەکی کاریگەر شێداری بە قژ دەبەخشێت و قژ لە وشکبوونەوە و تێکشکان دەپارێزێت.

    -تاڵە قژە تێکشکاوەکان چاکدەکاتەوە و قژ بە درەوشاوەیی دەهێڵێتەوە.

    -قژ خاو دەکاتەوە و وا لە قژ دەکات بە ئاسانی شانە بکرێت.

    -لەوڵاتی ئەمریکا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -پاش شۆردن و وشکردنەوەی قژ بڕی پێویست لەم ماسکە بدە لە قژ و بە شانەیەکی دەم پان بەسەر تەواوی قژدا بڵاوی بکەرەوە.

    -دواتر ماوەی ٥ بۆ ٧ خولەک بە قژەوە بمێنێتەوە و پاشان بە ئاو بیشۆ.

    -ئەم ماسکە ڕەنگێکی کەم بە قژ دەبەخشێت و تەنها ڕەنگی قژ تۆخ دەکاتەوە بەڵام سودەکەی لەوەدایە زۆر بە ئاسانی و تەنها بە شۆردنی قژت بە شامپۆیەک یاخود سابوونێک لێدەبێتەوە.

    تێبینی//

    -پێش بەکارهێنانی ئەم ماسکە پێویستە تاقیکردنەوەی هەستیاری بۆ پێست بکەیت بەم شێوەیە:

    -بڕێکی پێویست لەم ماسکە دەدەیت لە پێستی جومگەی ئانیشکت بەشی ناوەوە، ئەگەر تاوەکو ٤٨ کاتژمێر هیچ نیشانەیەکت لێدەرنەکەوت دەتوانیت ئەم بەرهەمە بدەیت لە قژت.

    -ئەم بەرهەمە بۆ ڕەنگکردنی برۆ بەکارنایەت و لە کاتی بەکارهێناندا نابێت بەرچاو بکەوێت.

  • Mask Kokosol 250ml

    ماسکی قژ تایبەت بە شێدارکردنەوە و چاککردنەوەی قژی تێکشکاو و بێهێز

    11,000دینار

    -تایبەت بە قژی تێکشکاو و بێهێز دروستکراوە کە یارمەتی دروستبوونەوە و گەشەکردنی قژ دەدات.

    -قژ شێدار دەکات و لە وشکبوونەوە و تێکشکان دەیپارێزێت.

    -زبریەتی و وشکی قژ ناهێڵێت، قژ نەرم و خاو دەکاتەوە.

    -لەوڵاتی سوید بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    قژ تەڕدەکرێت پاشان بڕێکی کەم لەم ماسکەی لێ دەدرێت و مەساجی پێدەکرێت و بڵاو دەکرێتەوە و بۆ ماوەی ٥ بۆ ١٠ خولەک بە قژەوە بمێنێتەوە و دواتر بەئاو دەشۆردرێت.

زیاتر ببینە

All products loaded.