زەیتی قژ

  • زەیتی ئەرگان بۆ پاراستنی قژ لە تێکشکان

    7,000ع.د

    -ئەم زەیتە تایبەت بەو کەسانە دروستکراوە کە بەهۆی گەرمکردنی قژ (بە ئوتوو یاخود وشکەرەوە) قژیان توشی تێکشکان و لاوازبوون دەبێت.

    -لە زەیتی پوختەکراوی ئەرگان پێکدێت کە پارزگاری لە قژ دەکات دژی تێکشکان.

    -وەک زەیت بەکار دەهێنرێت بۆ شانەکردن و ستایل کردنی قژ.

    -قژ بە خاوی و درەوشاوەیی دەهێڵێتەوە.

    -تاڵەکانی قژ ئەستور دەکات.

    -کردەی چاکبوونەوەی قژ چالاک و خێرا دەکات.

    -لە وڵاتی چین بەرهەم دەهێنرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…..

    -دوای شۆردن و وشکردنەوەی قژ ئەم سپڕایە بە شێوەیەکی ڕێک بدە لە قژت پاشان قژت شانە بکە.

  • زەیتی بادەمی شیرین

    4,000ع.د

    -تایبەت بە قژ و پێست و نینۆک دروستکراوە.

    -زەیتی بادەم دەوڵەمەندە بە ڤیتامینە جۆراو جۆرەکان هەروەها خاوەنی کۆمەڵێک ماددەی خۆراکی و چەوری سروشتیە.

    -خۆراکی پێویست بۆ قژ و پێست و نینۆک دابین دەکات.

    -ڕێگە لەوشکبوونەوەی پێست دەگرێت و پێست بەنەرمی دەهێڵێتەوە.

    -دەرکەوتنی چرچولۆچی لەسەر پێست کەمدەکاتەوە.

    -خاوەنی (ڤیتامین B3)ە کەپێست ڕۆشن دەکاتەوە.

    -پێست لەزیانی ماددە زیانبەخشەکان و ماددە ئۆکسێنەرەکان دەپارێزێت.

    -لەوڵاتی تایلەند بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    ڕۆژانە ١ بۆ ٣ قەترە لەم زەیتە بدە لەقژت یاخود پێست و نینۆکت.

  • زەیتی تایبەت بەبەهێزکردنی قژ

    5,000ع.د

    -خۆراکی پێویست بۆ قژ دابین دەکات و قژ بەبەهێزی دەهێڵێتەوە.

    -خاوەنی کۆلاجین و بایۆتینە کەدوو پێکهاتەی سەر موون.

    -وا لەقژ دەکات ئەستورتر و پڕتربێت.

    -هانی نوێبوونەوەی قژ و پێستی سەر دەدات.

    -رێگە لەتێکشکانی قەدی موو دەگرێت.

    -لەوڵاتی چین بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    دوای شۆردن و وشکردنەوەی قژ ٢ بۆ ٣ قەترە لەم زەیتە بخە سەر دەست و قژتی پێ چەور بکە، بۆ قژی درێژ وا باشە ٤ بۆ ٥ قەترە بەکاربهێنیت.

  • زەیتی تایبەت بەبەهێزکردنی قژ

    7,000ع.د

    -قەدی موو ئەستور و بەهێز دەکات.

    -خۆراکی پێویست بۆ قژ دابین دەکات.

    -قژ بەخاوی و تەندروستی دەهێڵێتەوە.

    -وا لەقژ دەکات پڕتر دەربکەوێت.

    -ڕێگە لەتێکشکان و لاوازبوونی موو دەگرێت.

    -لەوڵاتی ئەمریکا بەرهەم دێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    دوای شۆردن و وشکردنەوەی قژ ئەم زەیتە بدە لەقژ و دواتر قژت شانە بکە و با بەقژەوە بمێنێتەوە.

  • زەیتی تایبەت بەقژ و پێست و نینۆک

    4,000ع.د

    -پێست و نینۆک و قژ لەوشکبوونەوە و تێکشکان دەپارێزێت.

    -ڕێگە لەپیربوونی پێشوەختەی پێست دەگرێت.

    -زۆر بەسودە بۆ ئەو کەسانەی پێستیان توشی ئیکزیما و (Psoriasis) بووە.

    -لەوڵاتی تایلەند بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    ڕۆژی دوو جار ئەم زەیتە بدە لەو شوێنەی پێویستی بەچارەسەرە.

  • زەیتی زەیتون بۆ پێست و قژ

    3,000ع.د

    -تایبەت بەپێستو قژ دروستکراوە.

    -پێکهاتەیەکی شلی هەیە و ئاسان لەسەر پێست بڵاو دەبێتەوە.

    -دەوڵەمندە بە ماددەی خۆراکی بۆ قژ و پێست.

    -پێست شێدار و نەرم دەکاتەوە.

    -دەرکەوتنی چرچولۆچی سەر پێست کەمدەکاتەوە.

    -ڕەنگێکی سەرنج ڕاکێش بە قژ دەبەخشێت و قژ بەتەندروستی دەهێڵێتەوە.

    -لەوڵاتی چین بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    ڕۆژانە بەپێی پێویستی ئەم زەیتە بۆ قژ و پێستت بەکاربهێنە.

Load More

All products loaded.