کرێمی چاککەرەوە

  • Avene Cicalfate Skin-Repair Emulsion Post-Procedure 40ml

    ئیمەڵشنی چاککەرەوەی پێست بۆ دوای لەیزەر

    23,000دینار

    -ئەم بەرهەمە تایبەت بەو کەسانە دروستکراوە کە کۆمەڵێک کردەی پزیشکی بۆ پێستیان ئەنجام دەدەن وەک لەیزەر و لابردنی توێژاڵێکی تەنک لەخانە مرددوەکانی پێست.

    -سوربوونەوە و خورانی پێست چارەسەر دەکات و ئارامی بەپێست دەبەخشێت.

    -سیفەتی دژە بەکتریای هەیە و ڕێگە لەهەوکردنی پێست دەگرێت.

    -هانی زووچاکبوونەوەی پێست دەدات.

    -دووبارە بنیاتنانەوە ئەنجام دەدات لەوبەشەی پێست کەتوشی بێهێزی و تێكشکان بووە.

    -شێداری بەپێست دەبەخشێت وپێست بەنەرمی و تەندروستی دەهێڵێتەوە.

    لەوڵاتی فەڕەنسا بەرهەم دێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    دوای پاکردنەوە و وشکردنەوەی پێست ڕۆژی دووجار ئەم بەرهەمە بدە لەپێست و بەردەوامبە تاوەکو پێستت بەتەواوی چاکدەبێتەوە.

  • Dr.Muller Pharma Heal Fast Gel 50ml

    جێڵی تایبەت بەچاکردنەوەی برین

    11,500دینار

    -شوێنی برین شێدار دەکات کەنوێبوونەوە و چاکبوونەوەی پێست خێرا دەکات.

    -وەک ئازارشکێنێکی کاریگەر کاردەکات.

    -کردەی داخرانی برین خێرا دەکات.

    -بەخێرای لەلایەن پێست هەڵدەمژرێت و بەربەستێکی پارێزەر لەسەر ڕووی پێست دروست دەکات.

    -خاوەنی ماددەی پانثینۆڵ و هایەلورۆنیک ئەسیدە کەوەک دوو شێدارکەری کاریگەر کاردەکەن، هەروەها خاوەنی (ڤیتامین E)ە کەوەک دژەئۆکسێنەرێکی بەهێز کاردەکات و کردەی چاکبوونەوەی برین خێرا دەکات.

    ئەم جێڵە بۆ ئەم جۆرە برینانە بەکاردێت:-

    ١-برینی دوای نەشتەرگەری(وەک نەشتەرگەری دوای مناڵبوون).

    ٢-ئاستی یەکەم و دووەم و سێیەمی سوتانی پێست.

    ٣-برینی درێژخایەن وەک برینی شەکرە.

    ٤-شەقبوونی گۆی مەمک بەهۆی شیرپێدانەوە.

    ٥-برینی شوێنی دایبی منداڵ.

    ٦-بۆ دوای لەیزەری پێست.

    -لەوڵاتی چیک بەرهەم دێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    لەڕۆژێکدا ٣ بۆ ٤ جار ئەم جێڵە بدەی لەو بەشەی پێست کەپێویستی بەچارەسەرە.

  • ACM Viticolor Skin Camouflage Gel Face-Body 50ml

    جێڵی تایبەت بەو کەسانەی ڕەنگی پێستیان لەدەستداوە

    29,000دینار

    -ئەم کرێمە بۆ ئەو کەسانە بەکاردێت کە پێستیان توشی پەڵە پەڵە دەبیت(بەڵەکی) بە هۆی لەدەستدانی ڕەنگی خانەکانی پێست لە چەند ناوچەیەکی جیا جیادا.

    -پۆ پێستی دەموچاو و پێستی لەشیش بەکاردێت.

    -لە ماوەیەکی کورتدا ڕەنگی پێست دەگێڕێتەوە بۆ ڕەنگی ئاسایی خۆی.

    -لە وڵاتی فەڕەنسا بەرهەم دەهێنرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -دوای پاکردنەوەی پێست، بە بەکارهێنانی ئەو فڵچەیەی دابین کراوە و بە جوڵەیەکی بازنەیی بڵاوی بکەوە بەسەر ئەو بەشەی پێست کە پێویستی بە چارەسەرە.

    -ئەگەر دوای ٨ کاتژمێر بە تەواوی ڕەنگی پێست ئاسایی نەبوویەوە ئەوا جارێکی تر ئەم جێڵە بەکاربهێنەوە بۆ پێستت.

    -دواتر لە هەفتەیەکدا تەنها ١ بۆ ٢ جار ئەم جێڵە بەکاربهێنە.

  • Vaseline Intensive Care Essential Healing Body Lotion 200ml

    ڤاسیلینی تایبەت با چاکردنەوە و وشکبوونەوە و قڵیشانی پێست

    4,000دینار

    -ئەم ڤاسیلینە تایبەتە بە چاکردنەوەی ئەو پێستانە کە قڵیشاون یان وشکبوونەتەوە بەکاتێکی کەم.

    -یارمەتی دەرە بۆ چاکبوونەوەی ئەو پەڵانەی کە زۆر وشکبوونەتەوە.

    -بەشێوەیەکی زانستی سەلمێندراوە کە بەشێوەیەکی باش وشکبوونەوەی پێست چاکدەکاتەوە بۆ ماوەی ٣ هەفتە.

    -بەشێوەیەکی خێرا هەڵیدەمژێت.

    -لەوڵاتی پۆڵەندا بەرهەم دەهێندرێت.

  • Noreva Exfoliac Reconstructive Cream 40ml

    کرێمی بنیادنانەوە و شێدارکەری پێست

    19,000دینار

    -چرچولۆچی پێست کەمدەکاتەوە.

    -چینەکانی پێست جێگیر دەکاتەوە.

    -خوران و هەستیاری پێست کەم دەکاتەوە.

    -لە وڵاتی فەڕەنسا بەرهەمدەهێندرێت.

    درێژە… 

    ئەم کرێمە چینە پارێزێزەرەکانی پێست دوبارە بنیاد دەنێتەوە و پێست لە پیربوون دەپارێزێت.

     

    شێوازی بەکارهێنان…   

      

    ڕۆژی دوو جار بەکاردێت گەر پێویست بوو زیاتر لە دوو جار بەکاری دەهێنی.

  • Uriage Bariederm Cica-Cream With Copper-Zink 40ml

    کرێمی پارێزەر و چاککەرەوەی پێست

    22,500دینار

    -تایبەت بە پێستی بێهێز و هەستیار دروستکراوە.

    -پێست پاک دەکاتەوە و بە سافی دەیهێڵێتەوە.

    -کردەی چاکبوونەوەی پێست خێرا دەکات.

    -چێنە پارێزەرەکانی پێست دووبارە بنیات دەنێتەوە.

    -نیشانەی سەر پێست لادەبات.

    -ئارامی بە پێست دەبەخشێت و بە ئاسانی لەسەر پێست بڵاو دەبێتەوە.

    -لە وڵاتی فەڕەنسا بەرهەم دەهێنرێت.

    درێژە…

    ئەم کرێمە بۆ هەموو ئەندامانی خێزان گونجاوە، کردەی چاکبوونەوەی پێست خێرا دەکات و پێست بە توندوتۆڵی دەهێڵێتەوە.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    دوای پاککردنەوەی پێست ڕۆژی دوو جار ئەم کرێمە دەدەیت لەو بەشەی پێست کە پێویستی بە چارەسەرە.

  • Eczema Fast Healing Cream 119g

    کرێمی تایبەت بە چارەسەرکردنی خوران و وشکبوونەوەی پێست

    23,000دینار

    -چارەسەری نیشانەکانی نەخۆشی ئێکزیما دەکات.

    -زۆر خێرایە لە چارەسەرکردنی قڵیشان و خوران و وشکبوونەوە و سووربوونەوەی پێست.

    -لە وڵاتی ئەمریکا بەرهەمدەهێندرێت.

    درێژە…

    ئەم کرێمە لە کۆمەڵێک ماددە پێک هاتووە کە ڕێگە لە خوران و وشکبوونەوە و هەستیاری پێست دەگرن هەروەها خاوەنی (Vitamin A,B,E)ە کە پێست بە تەندروستی دەهێڵێنەوە.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    ئەم کرێمە ڕۆژی دووجار یاخود کاتی پێویست بەکاردێت.

  • Pro Derma Cicavest Repair Cream 40 ml

    کرێمی تایبەت بە خێرا چاکبوونەوەی شوێن برین و سوتاوی

    14,000دینار

    -کرداری دروستبوونی خانەکانی پێست و چاکبوونەوەی برین خێرا دەکات.

    -چینە پارێزەرەکانی پێست دووبارە بنیات دەنێتەوە و پێست پتەو دەکاتەوە.

    -خوران و سووربونەوە و هەوکردنی پێست چارەسەر دەکات.

    -پێست بە شێداری دەهێڵێتەوە.

    -لە وڵاتی ئێران بەرهەمدەهێندرێت.

    درێژە…

    ئەم کرێمە کرداری چاکبوونەوەی برین خێرا دەکات و ڕێگە لە هەوکردنی پێست دەگرێت بەهۆی سیفەتە دژە بەکتریاییەکەیەوە هەروەها خورانی پێست چارەسەر دەکات و پێست بە تەندروستی دەهێڵێتەوە.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    دوای پاککردنەوە و وشک کردنەوەی پێست ڕۆژی (٢) جار ئەم کرێمە دەدەیت لەو بەشەی پێست کە پێویستی بە چارەسەرە.

زیاتر ببینە

All products loaded.