مێخەکە و بالوکە

  • Wortie cool Wart & Verruca Remover

    ئامێری تایبەت بە لابردنی مێخەکە

    35,000دینار

    -بۆ تەمەنی سەروو ٤ ساڵ دروستکراوە.

    -ئاسانە بۆ بەکارهێنان و زیان بە پێستی دەوری مێخەکەکە ناگەیێنێ.

    -بە شێوازێکی کاریگەر کاردەکات بۆ لابردنی مێخەکە و بالوکەی سەر پێست.

    -لە وڵاتی هۆڵندا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -سەرەتا پێویستە پێستت پاک و وشک بێت.

    -دواتر بوتڵەکە بە شێوازێکی ئاسۆیی لەسەر ڕویەکی تەخت دابنێ و سەرەکەی لێبکەوە.

    -ئینجا دووبارە سەری بوتڵەکە دابنێرەوە بەڵام بە جۆرێک ئاڕاستەی سەر (سەری بوتڵەکە) بکەوێتە بەرامبەر ئایکۆنی سەهؤڵەکە کە لەسەر بوتڵەکە بوونی هەیە.

    -بۆ ماوەی ٣ چرکە پەستان بخە سەر (سەری بوتڵەکە) تاوەکو دەنگی چالاکبوونی لێدێت (هسس)

    -ئینجا بە خێرایی سەری بوتڵەکە لابدە و بەشە کانزاییەکەی بوتڵەکە بخەرە سەر مێخەکە.

    -ئەگەر مێخەکە لەسەر دەستت بوو ئەوا بۆ ماوەی ٢٠ چرکە بوتڵەکە لەسەر مێخەکەکە لامەبە بەڵام ئەگەر مێخەکە لەسەر قاچت بوو ئەوا بۆ ماوەی ٤٠ چرکە بوتڵەکە لەسەر مێخەکەکە بهێڵەوە.

    – پاشان بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ چاوەڕێ بکە تاوەکو مێخەکە بە تەواوی دیار نامێنێت.

  • Wortie Advanced Wart & Verruca Remover

    ئامێری تایبەت بە لابردنی مێخەکە و بالوکە

    42,000دینار

    -مێخەکەی رەقبوو هەروەها مێخەکەی قوبارە گەورە لادەبات.

    -بۆ تەمەنی ١٢ ساڵ و سەروو ١٢ ساڵ بەکاردێت.

    -پلاستەر و جێڵی تایبەتی لەگەڵدایە بۆ ئاوەی کاریگەریەکی باشتر بۆ بەکارهێنەر دابین بکات.

    -ئاسانە بۆ بەکارهێنان.

    -لە وڵاتی هۆڵندا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -دوای پاکردنەوەی پێستت یەک دڵۆپ لە جێڵەکە بخە سەر مێخەکە یاخود بەلوکەکە.

    -بوتڵەکە بە شێوازێکی ئاسۆیی لەسەر ڕویەکی تەخت دابنێ و سەرەکەی لێبکەوە.

    -ئینجا دووبارە سەری بوتڵەکە دابنێرەوە بەڵام بە جۆرێک ئاڕاستەی سەر (سەری بوتڵەکە) بکەوێتە بەرامبەر ئایکۆنی سەهؤڵەکە کە لەسەر بوتڵەکە بوونی هەیە.

    -بۆ ماوەی ٣ چرکە پەستان بخە سەر (سەری بوتڵەکە) تاوەکو دەنگی چالاکبوونی لێدێت (هسس)

    -ئینجا بە خێرایی سەری بوتڵەکە لابدە و بەشە کانزاییەکەی بوتڵەکە بخەرە سەر مێخەکە.

    -ئەگەر مێخەکە لەسەر دەستت بوو ئەوا بۆ ماوەی ٢٠ چرکە بوتڵەکە لەسەر مێخەکەکە لامەبە بەڵام ئەگەر مێخەکە لەسەر قاچت بوو ئەوا بۆ ماوەی ٤٠ چرکە بوتڵەکە لەسەر مێخەکەکە بهێڵەوە.

    -دواتر پلاستەرەکە بخە سەر مێخەکە پاشان بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ چاوەڕێ بکە تاوەکو مێخەکە بە تەواوی دیار نامێنێت.

  • Feuille De Saule Tout Pret Cor

    پلاستەری تایبەت بە لابردنی مێخەکە

    7,500دینار

    -خاوەنی ماددەی سالیسیلیک ئەسیدە کە مێخەکە شیدەکاتەوە.

    -لە وڵاتی فەڕەنسا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    دوای شۆردن و وشکردنەوەی قاچ هەموو ئێوارەیەک پلاستەرێک بدە لەسەر مێخەکە و بۆ ماوەی ٣ بۆ ٥ ڕۆژ بەردەوامبە.

  • Pantoderm Mela Salicylic Acid 10ml

    سالیسیلیک ئەسید و سرکە بۆ لابردنی مێخەکە و بالوکە

    3,500دینار

    – سالیسیلیک ئەسید و سرکەی تێدایە کە وەک ماددەی چالاک کار دەکەن بۆ لابردنی مێخەکە و بالوکە.

    -هەروەها یارمەتی لابردنی پێستی مردوو یاخود رەقبوو دەدات و نەرمی بە پێست دەبەخشێت.

    -بۆ کەسی پێگەیشتوو و منداڵی سەروو ١٢ ساڵ بەکاردێت.

    -لە وڵاتی تورکیا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -ڕۆژی یەک جار پێش خەوتن بەکاردێت.

    -پێش بەکارهێنان و بۆ ماوە ٢ بۆ ٥ خولەک ئەو شوێنە تەڕ دەکەیت کە مێخەکە یاخود بالوکەکەی لێهاتووە.

    -دواتر جوان وشکی دەکەیتەوە و قەترەیەک دەدەیت لە مێخەکە یاخود بالوکەکە و چاوەڕێ دەکەیت تاوەکو وشک دەبێتەوە و قەترەیەکی تری لێ دەدەیت.

    -نابێت دەستی  بەربکەوێت و دواتر بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر بە پلاستەرێک یاخود پارچە پەڕۆیەک دایپۆشە.

  • Tubi Corn Solution & Removal Plasters 10ml Corn Solution + 4 Plasters

    گیراوە و لەزگەی تایبەت بەلابردنی مێخەکە

    6,500دینار

    -بەشێوازێکی کاریگەر مێخەکە و پێستی وشکهەڵاو لادەبات.

    -خاوەنی لەزگەی تایبەتی بازنەییەکە لەکاتی بەکارهێنانی ئەم گیراوەیە ناهێڵێت پێستی دەوری مێخەکە بسوتێت.

    -ئازاری شوێنی مێخەکە کەمدەکاتەوە کاتێک پێڵاو لەپێدەکەیت.

    -لەوڵاتی تورکیا بەرهەم دێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -دوای پاکردنەوە و وشکردنەوەی پێست بڕی پێویست لەم گیراوەیە بخە سەر مێخەکەکە یاخود ئەو بەشەی پێست کە ڕەقبووە و وشکهەڵاتووە.

    -ئەگەر ئەم بەرهەمەت بۆ مێخەکەکە بەکارهێنا دەتوانی لەزگە بازنەییەکە بخەیتە سەر مێخەکەکە ئینجا ئەم گیراوەیەی بۆ بەکار بهێنی.

    -لەڕۆژێکدا تەنها ٢ جار گیراوەکە بەکاربهێنە و لە ١٤ ڕۆژ زیاتر ئەم بەرهەمە بەکارمەهێنە

  • Compound Salicylic Acid To Remove Corn & Wart Topical Drop 10ml

    گیراوەی تایبەت بەلابردنی بالوکەو مێخەکە

    2,500دینار

    -بەشێوازێکی کاریگەر مێخەکەو بالوکە لادەبات.

    -خاوەنی (ترشی سالیسیلیک و ترشی لاکتیک)ە کەخانە مردووەکانی پێست لادەبەن و بەخانەی نوێ شوێنیان پڕدەکەنەوە.

    -هیچ ئازارێک دروست ناکات.

    -لەوڵاتی ئێران بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -سەرەتا لەناو ئاوێکی گەرمدا قاچت نەرم بکەوە بۆ ئەوەی ئەم گیراوەیە باشتر کاربکات.

    -شەوانە ئەم گیراوەیە بدە لەمێخەکەکە یاخود بالوکەکە پاشان بەشتێکی گونجاو بالوکەکە یاخود مێخەکەکە داپۆشە.

    -ئەم کردارە بۆ چەند شەوێک دووبارە بکەوە تاوەکو بالوکەکە یاخود مێخەکەکە لادەچێت.

  • Touch Me! Please 6 Corn-Cure Plasters Pansement Coricide

    لەزگەی تایبەت بە مێخەکە

    2,000دینار

    -تایبەت بە مێخەکەی قاچ دروستکراوە.

    -بۆ کەسی پێگەیشتوو بەکاردێت.

    -بەخێرایی کار لەسەر مێخەکە دەکات و بۆ هەموو جۆرە مێخەکەیەک دەبێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    دوای پاکردنەوەو وشکردنەوەی پێست ئەم لەزگەیە بدە لە مێخەکەکە بە شێوەیەک دڵنیابیت لەوەی مێخەکەکە لە بەشی ناوەراستی لەزگەکەدایە.

  • Seyitler One Step Corn Remover Strips

    لەزگەی تایبەت بە مێخەکە و بالوکە

    2,000دینار

    -تایبەت بە مێخەکە و بالوکە دروستکراوە.

    -سالیسییلیک ئەسید لە پێکهاتەکەیدا هەیە کە یارمەتی چارەسەرکردنی دەدات.

    -بەخێرایی کار لەسەر مێخەکە و بالوکە دەکات و بۆ هەموو جۆرە مێخەکەیەک و بالوکەیەک دەبێت.

    -ئاسانە بۆ بەکارهێنان و دەوروبەری پێست توشی برین ناکات.

    -لە وڵاتی تورکیا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -دوای پاکردنەوەو وشکردنەوەی پێست ئەم لەزگەیە بدە لەو بەشەی پێویستی بە چارەسەرە بە شێوەیەک دڵنیابیت لەوەی مێخەکەکە لە بەشی ناوەراستی لەزگەکەدایە و دوای ٢ کاتژمێر لەزگەکە لێبکەرەوە.

    -دوای ٤ ڕۆژ بەشە ڕەقەکەی سەر پێست لێبکەرەوە لەناو ئاو و خوێ یاخود سابون و ئاو.

زیاتر ببینە

All products loaded.