موولابەر

  • باڵمی دوای موولابردن و تراشین

    9,000ع.د

    -خاوەنی ماددەی پانثینۆڵ و ئەلەنتۆینە کە پێست بەشیداری و سافی دەهێڵێتەوە.

    -خوران و سوربوونەوەی دوای موولابردن و تراشین کەمدەکاتەوە.

    -ئاسان لەسەر پێست بڵاو دەبێتەوە خێرا هەڵدەمژرێت.

    -ئارامی بەپێست دەبەخشێت.

    -لە وڵاتی پۆڵندا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -دوای لابردنی موو یاخود تراشین، ئەم باڵمە بدە لەو بەشەی پێست کە پێویستی بە چارەسەرە و مەساجی پێبکە تاوەکو هەڵیدەمژێت.

    -ڕۆژانە بەپێی پێویستی دووبارەی بکەوە.

  • سپڕای تایبەت بەلابردنی موو

    4,000ع.د

    -بۆهەموو جۆرە پێستێک گونجاوە.

    -بەشێوازێکی خێرا و کاریگەر پێست لەموو ڕزگار دەکات.

    -خاوەنی ڤیتامین E و ئەلۆڤێرایە کەپێست بەشێداری و تەندروستی دەهێڵێتەوە.

    -لەوڵاتی سعودیە بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -پێش بەکارهێنانی ٥ بۆ ١٠ چرکە ئەم سپڕایە بەباشی ڕابوەشێنە.

    -لەدووری ٥ بۆ ٨ سانتیمەتر ئەم سپڕایە بدە لەموو.

    -بە بەکارهێنانی شفرەیەکی پلاستیکی یاخود بەدەست بڵاوی بکەوە تاوەکو قەدی موو بەتەواوی بەم بەرهەمە داپۆشرێت.

    -بۆ دەموچاو و ژێرباڵ پێویستە بەبەکارهێنانی سەری پەنجەکانت ئەم بەرهەمە بدەی لەمووەکان نەک ڕاستەوخۆ سپڕاکەی لێبدرێت.

    -دوای ٥ بۆ ١٠ خولەک بەبەکارهێنانی شفرەیەکی پلاستیکی پێست لەموو هەروەها پاشماوەی ئەم سپڕایە پاکبکەوە.

    -لەکۆتاییدا بەبەکارهێنانی ئاوی شلەتێن پێستت بشۆ.

    تێبینی/

    ١-نابێت ئەم سپڕایە بۆ پێستیک بەکاربهێندرێت کەبریندارە یاخود توشی هەوکردن بووە.

    ٢-ئەم سپڕایە پێویستە لەشوێنێک دابندرێت کەدەستی منداڵی پێنەگات.

    ٣-نابێ لەکاتی بەکارهێناندا ئاگرت لێوە نزیک بێت چونکە غازی ئەم سپڕایە توانای گڕگرتنی هەیە.

  • کرێـمی موولابردن بۆ پێستی ئاسایی

    3,500ع.د

    -تایبەت بەپێستی ئاسایی دروستکراوە.

    -پێست لەموو ڕزگار دەکات و خێرایە لەکارکردندا.

    -پێست بەسافی و نەرمی دەهێڵێتەوە.

    -بێ بۆنەو لەکاتی بەکارهێنانیدا بۆنی نیە.

    -خاوەنی ماددەی لانۆلینە کەپێست لەوشکبوونەوە دەپارێزێت و بەشێداری دەیهێڵێتەوە.

    -لەوڵاتی میسر بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -چینێکی مامناوەند لەم کرێمە بدە لەو بەشەی پێست کەدەتەوێ مووەکانی لێ لابەیت.

    -پاشان دوای ٥ بۆ ١٢ خولەک بە بەکارهێنانی ئەو شفرەیەی کەلەگەڵ کرێمەکەیە(موو و کرێمەکە) لەسەر پێست لاببەو پێستت بەئاوی شلەتێن بشۆ.

    -لەدوای بەکارهێنانی ئەم کرێمە ئەگەر کرێمی دوای موولابردن بەکاربهێنیت باشترە.

  • کرێمی تایبەت بە لابردنی موو

    5,000ع.د

    -تایبەت بە پیاوان دروستکراوە.

    -مووی لەش لادەبات تەنانەت ئەگەر کورتیش بێت.

    -ڕەگی موو دەتوێنێتەوە نەک مووەکە بقرتێنێت بۆیە ماوەیەکی زۆری پێدەچێت تاوەکو مووەکە دەردەکەوێتەوە.

    -لە وڵاتی ئیسپانیا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    لێیگەڕێ ئەم کرێمە بۆ ماوەی (٥) خولەک لەسەر پێستت بمێنێتەوە پاش (٥) خولەک بە شفرەیەکی پلاستیکی بەشێک لە مووەکان لابدە ئەگەر بە ئاسانی لانەچوو ئەوا لێیگەڕێ (١-٥) خولەکی تر بە پێستەوە بمێنێتەوە پاشان بە شفرەکە کرێم و مووەکان لابدە دواتر بە ئاوی شلەتێن پێستت بشۆ.

  • کرێمی لابردنی مووی دەموچاو

    2,000ع.د

    -بە شێوازێکی کاریگەر مووی دەموچاو لادەبات بێ ئەوەی زیان بە پێست بگەێنێت.

    -پێست بە نەرمی و سافی دەهێڵێتەوە.

    -شێداری بە پێست دەبەخشێت و ڕێگە لە وشکبوونەوەی پێست دەگرێت.

    -لە وڵآتی ئێران بەرهەم دەهێندرێت.

    دریژە…

    ئەم کرێمە خاوەنی کۆمەڵێک ماددەی چالاکە لەوانە (جێڵی ئەلۆی ڤێرا ، یوریا ، گلایسێرین و Bisabolol) کە ڕێگە لە وشکبوونەوەی پێست دەگرن و پێست بە تەندروستی دەهێڵێتەوە هەروەها پرۆسەی چاکبوونەوەی پێست خێرا دەکەن.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -چینێکی ئەستوور لەم کرێمە دەدەیت لەو بەشەی کە دەتەوێت مووی لێ لابەریت.

    -بۆ ماوەی (٥) خولەک لێیدەگەڕێیت ئەم کرێمە بە پێستتەوە بمێنێتەوە.

    -دەتوانیت زیاتر لە (٥) خولەک کرێمەکە بە پێستتەوە بمێنێتەوە بەڵام نابێت (١٥) خولەک زیاتر بێت.

    -پاشان بەو شفرەیەیی کە لەگەڵ کرێمەکەدایە مووەکانی سەر پێست لادەبەیت و بە ئاوی شلەتێن پێست بشۆرەوە دواتر وشکی بکەوە.

  • کرێمی موولابردن بۆ پێستی ئاسایی

    3,500ع.د

    -تایبەت بەپێستی ئاسایی  دروستکراوە.

    -بەشێوازێکی ئاسان و کاریگەر موو لادەبات.

    -بۆ هەموو بەشەکانی پێست گونجاوە جگە لە (دەموچاو،پێستی سەر، دەوری ئەندامی زاوزێ).

    -خاوەنی کۆمەڵێک ماددەی پوختەکراوی سروشتیە کەپێست لەوشکبوونەوە و هەستیار بوون دەپارێزن.

    -بۆ ئەو کەسانە گونجاو نیە کەنەخۆشی شەکرە یاخود دەوالیان هەیە هەروەها بۆ ئەو کەسانەی هەستیارن بەیەکێک لەپێکهاتەکانی ئەم کرێمە.

    -پێست بەسافی دەهێڵێتەوە و بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ پێست لەدەرکەوتنی موو ڕزگار دەکات.

    -لەوڵاتی فەڕەنسا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -چینێکی مامناوەند لەم کرێمە بدە لەو بەشەی پێست کەدەتەوێ مووەکانی لێ لابەیت.

    -پاشان دوای ٥ بۆ ١٠ خولەک بە بەکارهێنانی ئەو شفرەیەی کەلەگەڵ کرێمەکەیە(موو و کرێمەکە) لەسەر پێست لاببەو پێستت بەئاوی شلەتێن بشۆ.

    -لەدوای بەکارهێنانی ئەم کرێمە ئەگەر کرێمی دوای موولابردن بەکاربهێنیت باشترە.

  • کرێمی موولابردن بۆ پێستی هەستیار

    3,750ع.د

    -تایبەت بەپێستی هەستیار دروستکراوە.

    -بۆ هەموو بەشەکانی پێست گونجاوە جگە لە (دەموچاو، گوێ، پێستی سەر و دەوری ئەندامی زاوزێ).

    -خاوەنی ڤیتامین E و چەند زەیتێکی سروشتیە کەپێست بەشێداری دەهێڵێتەوە و ڕێگە لە سوربوونەوە و خورانی پێست دەگرن.

    -بۆ ئەو کەسانە گونجاو نیە کەنەخۆشی شەکرە و دەوالیان هەیە.

    -پێست بەسافی دەهێڵێتەوە و بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ پێست لەدەرکەوتنی موو ڕزگاری دەبێت.

    -لەوڵاتی فەڕەنسا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -چینێکی مامناوەند لەم کرێمە بدە لەو بەشەی پێست کەدەتەوێ مووەکانی لێ لابەیت.

    -پاشان دوای ٥ بۆ ١٠ خولەک بە بەکارهێنانی ئەو شفرەیەی کەلەگەڵ کرێمەکەیە(موو و کرێمەکە) لەسەر پێست لاببەو پێستت بەئاوی شلەتێن بشۆ.

    -لەدوای بەکارهێنانی ئەم کرێمە ئەگەر کرێمی دوای موولابردن بەکاربهێنیت باشترە.

  • کرێمی موولابردن بۆ پێستی هەستیار

    4,000ع.د

    -تایبەت بەو کەسانە دروستکراوە کەپێستیان هەستیارە.

    -هەموو موویەک لادەبات تەنانەت ئەو مووەی کە درێژیەکەی زۆر کەمە.

    -پێست بەسافی و نەرمی دەهێڵێتەوە.

    -خاوەنی ماددەی پوختەکراوی گوڵەبەیبوونە کەپێست لەهەوکردن و سوربوونەوە و خوران دەپارێزێت.

    -لەوڵاتی میسر بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -چینێکی مامناوەند لەم کرێمە بدە لەو بەشەی پێست کەدەتەوێ مووەکانی لێ لابەیت.

    -پاشان دوای ٥ بۆ ١٢ خولەک بە بەکارهێنانی ئەو شفرەیەی کەلەگەڵ کرێمەکەیە(موو و کرێمەکە) لەسەر پێست لاببەو پێستت بەئاوی شلەتێن بشۆ.

    -لەدوای بەکارهێنانی ئەم کرێمە ئەگەر کرێمی دوای موولابردن بەکاربهێنیت باشترە.

Load More

All products loaded.