دژە چرچولۆچ

  • Avene Physiolift Night Smoothing Regenerating Night Balm For All Skin Types 30ml

    باڵمی تایبەت بەتوندکردنەوە و کەمکردنەوەی چرچولۆچی پێست

    46,000دینار

    -بۆ هەموو جۆرە پێستێک گونجاوە تەنانەت پێستی هەستیاریش.

    -پێست توندوتۆڵ دەکاتەوە و دەرکەوتنی چرچولۆچی لەسەر پێست کەمدەکاتەوە.

    -پێست بەتازەیی دەهێڵێتەوە و ڕێگە لەپیربوونی پێشوەختە دەگرێت.

    -چینە پارێزەرەکانی پێست دووبارە بنیات دەنێتەوە.

    -هانی دروستبوونی هایەلورۆنیک ئەسید دەدات لەناو پێستدا بەمەش چرچولۆچی پێست کەمدەکاتەوە.

    -پێست بەسافی و ڕۆشنی دەهێڵێتەوە.

    -لەوڵاتی فەڕەنسا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -دوای پاکردنەوەی پێست هەموو ئێوارەیەک ئەم باڵمە بدە کەپێستی (دەموو چاو و مل و سەرسنگ).

    -ئەم بەرهەمە بۆ خانمی دووگیان گونجاو نیە.

  • Collagen 30 With Biotin Bioactive Collagen Peptides Skin.Hair.Nails 150g Powder

    پاودەری کۆلاجین و بایۆتین

    47,000دینار

    -تایبەت بە قژ و پێست و نینۆک دروستکراوە.

    -یارمەتی نوێبوونەوەی خانەکانی پێست دەدات و چرچولۆچی پێست و دەوری چاو کەمدەکاتەوە.

    -پێست توندوتۆڵ دەکات و هانی پێست دەدات کۆلاجینی زیاتر بەرهەم بهێنێت.

    -قژ بەدرەوشاوەی و بەهێزی دەهێڵێتەوە.

    -ڕێگە لەلاوازبوون و تێکشکانی نینۆک دەگرێت.

    -بەشێوازی پاودەر دروستکراوە کە ئاسانە بۆ بەکارهێنان و ئازاری گەدە دروست ناکات.

    -لە وڵاتی کەنەدا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    ڕۆژانە ١ کەوچک لەم پاودەرە بەو کەوچکەی لەناو بەرهەمەکە دابینکراوە لەناو ئاو یاخود شەربەت یاخود شیر بتوێنەوە دواتر بیخۆرەوە.

  • Dr.Lauranne Quantum Ultimate Lift 30ml

    جێڵی تایبەت بە توندکردنەوەی پێست

    46,250دینار

    -بۆ هەموو جۆرە پێستێک گونجاوە بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە پێستیان شۆڕ بۆتەوە و  توشی چرچولۆچی بووە.

    -پێست توند و تۆڵ دەکاتەوە و چرچولۆچی سەر پێست کەم دەکاتەوە.

    -لە وڵاتی ئیتاڵیە بەرهەم دەهێنرێت.

    درێژە…

    ئەم جێڵە خاوەنی (ئاڵۆزی پۆلیپێپتایدە) کە هانی دروستبوونی هایەلورۆنیک ئەسید دەدات و پێست بە توند و تۆڵی دەهێڵێتەوە هەروەها خاوەنی (Edmine)ە کە تەندروستی موولوولەکانی خوێن دەپارێزێت و هەڵئاوسانی پێست کەمدەکاتەوە.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    ئەم جێلە دەدەیت لەو بەشانەی پێست کە پێویستیان بە توندکردنەوە هەیە.

  • Constanta Collagen Q10 with Vitamin A-C-E 30ml

    جێڵی تایبەت بە جرچولۆچی دەموچاو

    10,500دینار

    -بۆ هەموو جۆرە پێستێک گونجاوە.

    -پێست توندوتۆڵ دەکاتەوە و داچۆڕانی پێست چارەسەر دەکات.

    -بۆ ماوەیەکی درێژ پێست بە شێداری دەهێڵێتەوە .

    -خۆراکی پێویست بۆ پێست دابین دەکات.

    -ڕۆشنی و درەوشانەوە بە پێست دەبەخشێت.

    -پیست بە نەرمی و سافی دەهێڵێتەوە.

    -لە وڵاتی ئەڵمانیا بەرهەم دەهێندرێت.

    درێژە… 

    ئەم جێڵە خاوەنی گەردی وردی کۆلاجینە کە شێداری بە پێست دەبەخشێت و چرچولۆچی پێست کەم دەکاتەوە  هەروەها خاوەنی ڤیتامین (A,C,E)ە کە هانی نوێبوونەوەی خانەکانی پێست دەدەن و پێست بە تەندروستی دەهێڵنەوە.

    شێوازی بەکارهێنانی… 

    ڕۆژانە ئەم جێڵە دەدەیت لە پێستی دەموچاو و ملت پاشان مەساجی پێ دەکەیت تا ئەو کاتەی لەلایەن پێستەوە هەڵدەمژدرێت.

  • OLAY Anti-Wrinkle Firm & Lift Eye Renewal Gel

    جێڵی دژە چرچولۆچی و تازەکردنەوەی پێستی دەوری چاو

    15,750دینار

    -ئەم جێڵە تایبەتە با تازەکردنەوەی پێستی دەوری چاو و کەمکردنەوەی چرچولۆچی.

    -کۆمەڵە ڤیتامینێکی وەک ڤیتامین (B3,B5) و ماددەی سورشتی (Hazel Extract) تێدایە کە ڕوی پێست چالاکدەکات و یارمەتی تازەبوونەوەی پێستەکە دەدات و خۆراکی پێویستی پێدەبەخشێت.

    -لە ئەوروپا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    بەیانیان و ئێواران بەهێواشی ئەم جێڵە لەدەوری چاوت بدە.

  • The Ordinary Vitamin C Suspension 23% + HA Spheres 2% 30ml

    سەسپێنشنی تایبەت بە ڕۆشنکردنەوە و لابردنی چرچولۆچی پێست

    23,000دینار

    -بۆ هەموو جۆرە پێستێک گونجاوە.

    -بەرێژەی ٢٣٪ ڤیتامین C و ٢٪ ماددەی هایەلۆرۆنیک ئەسیدی تێدایە.

    -پەڵە و تێکچونی ڕەنگی پێست چارەسەر دەکات و ڕەنگی پێست یەکدەخات.

    -چرچولۆچی پێست کەمدەکاتەوە و وا لە پێست دەکات گەنجتر دەربکەوێت.

    -ڕەنگی پێست ڕۆشن دەکات و پێست بە سەرنجراکێش دەهێڵێتەوە.

    -شێداری بە پێست دەبەخشێت و ڕێگە لە وشکبوونەوەی پێست دەگرێت.

    -لەوڵاتی کەنەدا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    پاش پاکردنەوەی پێست، بەیانیان و ئێواران ئەم بەرهەمە بدە لە پێست و مەساجی پێبکە.

    تێبینی//

    ئەم بەرهەمە زۆر جار لە سەرەتای بەکارهێنانیدا پێست توشی کزانەوە دەکات، ئەگەر هەستی کزانەوەکە زۆر بوو ئەوا دەتوانیت ئەم کرێمە بە تێکەڵی لەگەڵ کرێمێکی شێدارکەر بەکاربهێنیت.

  • Skinlab Face Lifting Tightening Serum 30ml

    سیرەمی توندکردنەوە و بەرزکردنەوەی پێستی دەموچاو

    27,000دینار

    -پێست جیڕ دەکاتەوە و ڕێگری لە دروستبوونی چرچولۆچی دەکات چرچولۆچی پێست کەم دەکاتەوە و پێست بە گەنجی دەردەخات.

    -پێست توند دەکاتەوە لەگەڵ ئەوەشدا بەرزی دەکاتەوە و ڕێگری لە شۆربوونەوەی پێست دەگرێت کەبەهۆی هەڵکشانی تەمەنەوە ڕوو دەدات.

    -ئەنجامەکەی لە کورترین مەودادا دەردەکەوێت و لە ئەنجامی  درێژخایەندا پاش ٢٨ بۆ ٥٦ ڕۆژ لە بەکارهێنانی ئەم سیرەمە دەردەکەوێت.

    -لەوڵاتی ئوستورالیا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    پاش شۆردنی دەموچاو و وشککردنەوەی کەمێک لەم سیرەمە بدە لەدەموچاوت و بڵاوی بکەرەوە و بەنەرمی مەساجی پێبکە بەرەو سەرەوە.

  • Gerovital H3 Evolution Perfect Anti-Aging Serum 15ml

    سیرەمی دژە چرچولۆچی پێست

    31,000دینار

    -ئەم سیرەمە پێست لە چرچولۆچی ڕزگار دەکات.

    -پێست لە پیربوونی پێشوەختەی پێست دەپارێزێت.

    -لەوڵاتی رۆمانیا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    دوای پاکردنەوەی پێست بەیانیان و ئێواران ئەم سیرەمە بەکاربهێنە بۆ پێستی دەموچاوت.

زیاتر ببینە

All products loaded.