• The Ordinary Glycolic Acid 7% Toning Solution 240ml

    تۆنەری ئۆردینەری تایبەت بە نەهێشتنی زیپکە و یەکخستنی ڕەنگی پێست

    26,500دینار

    -پێکهاتووە لە ٧٪ کلایکۆلیک ئەسید، ئەماینۆ ئەسید، ئەلۆڤێرا وە چەند ماددەیەکی تری سودبەخش بۆ پێست.

    -پێستەکە تەقشیر دەکات.

    -زیپکەی پێست ناهێڵێت.

    -تۆنی پێست یەک دەخات.

    -پێستی مردوو لادەبات و ساف و ڕوونی دەکات.

    -بۆ هەموو جۆرە پێستێک گونجاوە.

    -لەوڵاتی کەنەدا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    تەنها ڕۆژی ١ جار بەکاردەهێندرێت لە ئێواراندا لەپاش شتنی دەموچاو دەخرێتە سەر پارچە لۆکەیەک و دەدرێت لە دەموچاو و مل وە پێوەی دەهێڵدرێتەوە.

  • Babe Stop AKN Purifying Cleansing Gel 200ml

    جێڵی پاککەرەی پێست

    15,500دینار

    -تایبەت بە پێستی چەور و توشبوو بە زیپکە دروستکراوە.

    -چالاکی چەوریە ڕژێنەکانی پێست کۆنتڕۆڵ دەکات و پێست لە چەوری زیادە ڕزگار دەکات.

    -خانە مردووەکانی چینی سەرەوەی پێست لادەبات و بە خانەی تازە جێگەیان پڕ دەکاتەوە.

    -ڕێگە لە گەشەی بەکتریا دەگرێت و پێست لە توشبوون بە زیپکە دەپارێزێت.

    -لە وڵآتی ئیسپانیا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکار‌هێانی…

    دوای تەڕکردنی دەموچاو ڕۆژی دوو جار (بەیانیان و شەوان) ئەم جێڵە دەدەیت لە پێست و مەساجی پێ دەکەیت پاشان بە ئاو دەیشۆیت.

  • Acnecure Skinlab Acne Facial Cleanser 100ml

    جێڵی پاکەرەوە بۆ پێستی زیپکەدار

    16,000دینار

    -تایبەت بەوکەسانە دروستکراوە کەپێستیان توشی زیپکە بووە.

    -خاوەنی ماددەی پوختەکراوی (چای سەوز و سالیسیلیک ئەسید، Teatree)ە کە پێست لەزیپکە ڕزگار دەکەن و ڕێگە لەهەوکردنی پێست دەگرن.

    -خانە مرددوەکانی چینی سەرەوەی پێست لادەبات و کونیلەکانی پێست پاکدەکاتەوە.

    -ڕێگە لەهەوکردنی پێست و گەشەی بەکتریا دەگرێت.

    -شێداری بەپێست دەبەخشێت و پێست وشک ناکاتەوە.

    -لەوڵاتی ئوستورالیا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    دوای لەخەو هەستان و پێش خەوتن ئەم جێڵە بەکاربهێنە بۆ شۆردنی ئەو بەشەی پێست کەپێویستی بەچارەسەرە.

  • Cinere Anti-Acne Gel 30 ml

    جێڵی تایبەت بە چارەسەرکردنی زیپکەی سەر پێست

    5,500دینار

    -ڕێگە لە دروستبوونی زیپکە دەگرێت.

    -شوێنەواری زیپکە و ئێکزیما ناهێڵێت.

    -ڕێگە لە هەوکردنی پێست دەگرێت.

    – گونجاوە بۆ لابردنی هەموو جۆرە زیپکەیەک.

    -لە وڵاتی بەڕیتانیا بەرهەمدەهێندرێت.

    درێژە…

    ئەم جێڵە خاوەنی کۆمەڵێک ماددەی چالاکی سروشتییە کە دژی میکرۆب کاردەکەن و ڕێگە لە دروستبوونی هەموو جۆرەکانی زیپکە دەگرن بە بێ ئەوەی ببنە هۆی هەستیاری پێست و زیان بە پێست بگەیێنیت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -دوای شۆردنی پێست )بە پاککەرەوەیەکی گونجاو(کەمێک لەم جێڵە دەدەیت لەو بەشەی پێست کە پێویستی بە چارەسەرە پاشان دوای (20-15)خوالەک بە ئاو دەیشۆیت ، بەڵام ئەو کەسانەی کە پێستیان هەستیارە دەتوانن شەوانە یەکجار بەکاریبهێنن.

    -دوای (١-٢) هەفتە بەکارهێنانی ئەم جێڵە دەکەیت بە (٢-٣) جار لە ڕۆژێکدا.

  • Derma Safe Acne-Derm Anti-Acne Gel Face & Body

    جێڵی تایبەت بە چارەسەرکرنی زیپکە

    7,000دینار

    -تایبەت بە پێستی چەور و پێستی تێکەڵ و توشبوو بە زیپکە دروستکراوە.

    -دەتوانرێت بۆ هەموو بەشەکانی پێست بەکاربێت.

    -خوران و سووربونەوەی پێست ناهێڵێت.

    -ڕێگە لە هەوکردنی پێست دەگرێت و زیپکەی سەر پێست لادەبات.

    -چالاکی چەوریە ڕژێنەکانی پێست کۆنتڕۆڵ دەکات و پێست لە چەوری زیادە ڕزگار دەکات.

    -خانە مردووەکانی چینی سەرەوەی پێست لادەبات و بە خانەی تازە جێگەیان  پڕ دەکاتەوە.

    -شوێنەواری برین ناهێڵێت و کونیلەکانی پێست پاک دەکاتەوە.

    -لە وڵاتی ئێران بەرهەم دەهێندرێت.

    درێژە…

    ئەم جێڵە پێست بە باشی پاک دەکاتەوە و لە زیپکە ڕزگاری دەکات بێ ئەوەی پێست وشک بکاتەوە.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    دوای پاککردنەوەی پێست ڕۆژی دوو جار (بەیانیان و ئێوارە) ئەم جێڵە دەدەیت لەو بەشەی پێستت کە پێویستی بە چارەسەرە.

  • Hydroderm Anti Acne Gel 50ml

    جێڵی تایبەت بە چارەسەری زیپکە

    3,500دینار

    -چالاکی چەوریە ڕژینەکانی پێست کۆنتڕۆڵ دەکات.

    -چەوری زیادەی سەر پێست لادەبات.

    -پێست لە زیپکە ڕزگار دەکات.

    -لە وڵاتی ئێران بەرهەم دەهێندرێت.

    درێژە…

    ئەم جێڵە لە کۆمەڵێک پێکهاتەی سروشتی چالاک پێکهاتووە کە سیفەتی دژە (بەکتریایی و دژە کەڕوو)یان هەیە و پێست لە چەوری زیادە و زیپکە ڕزگار دەکەن.

    شێوازی بەکارهێنانی….

    -شەوانە دوای پاککردنەەی دەموچاو بە سابونی دژە زیپکە، بڕی پێویست لەم جێڵە دەدەیت لە دەموچاوت بەڵام نابێت بەر پێستی دەوری چاو بکەوێت.

    -ڕۆژانە پێش چوونە بەر خۆر دژە خۆرێکی گونجاو بەکاربهێنە.

  • Skinlab Acnecure Anti Acne Gel 30g

    جێڵی تایبەت بەلابردنی زیپکە

    20,000دینار

    -خێرایە لەکارکردندا و کاریگەریەکەی لەماوەی ١٢ کاتژمێر دەردەکەوێت.

    -خانە مردووەکانی چینی سەرەوەی پێست لادەبات و کونیلەکانی پێست پاکدەکاتەوە.

    -پێست لەزیپکە و شوێنەواری زیپکە ڕزگار دەکات.

    -کردەی چاکبوونەوەی پێست خێرا دەکات.

    -سیفەتی دژە بەکتریای هەیە و ڕێگە لەهەوکردن و دروستبوونی زیپکەی پێست دەگرێت.

    -چالاکی چەورییە ڕژێنەکانی پێست ڕێکدەخات.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    دوای پاکردنەوە و وشکردنەوەی پێست ئەم جێڵە ڕاستەوخۆ بدە لەزیپکەکەو ١٢ کاتژمێر پێوەی بمێنێتەوە.

  • Mera Anti Spot Acne & Pimple Prone Skin Oily Skin Care 15ml

    جێڵی تایبەت بەلابردنی زیپکە و شوێنەواری زیپکە

    14,000دینار

    -بەسودە بۆ ئەو کەسانەی بەهۆی گیرانی کونیلەکانی پێستیان توشی زیپکە دەبن.

    -خاوەنی ماددەی (سالیسیلیک ئەسید)ە کە خانە مردووەکانی بەردەم کونیلەکانی پێست لادەبات و چەوری وپیسی ژێرپێست پاکدەکاتەوە.

    -پێست لەشوێنەواری زیپکە ڕزگار دەکات و ڕەنگی پێست یەکدەخات.

    -چەند ڤیتامینێک و ماددەیەکی پوختەکراوی تێدایە کەپێست لەپەڵە ڕزگار دەکەن و کردەی چاکبوونەوەی پێست خێرا دەکەن.

    -خانە مردووەکانی چینی سەرەوەی پێست لادەبات و هانی نوێبوونەوەی پێست دەدات.

    -لەوڵاتی یۆنان بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -سەرەتا پێویستە پێستت پاکبکەیتەوە.

    -ڕۆژانە ١ بۆ ٢ جار ئەم جێڵە ڕاستەوخۆ بدە لەزیپکەکانی سەرپێست.

زیاتر ببینە

All products loaded.