• Offer Bielenda Carbo Detox Face Serum 2x30g

    2x30ml سیڕەمی شێدارکەر و پاککەرەوەی بایلێندا

    6,000دینار

    -ئێستا دانەیەک بكرە و دانەیەک بە دیاری وەربگرە.

    -ئەم سیڕەمە تایبەت بە پێستی چەور و پێستی تێکەڵ دروستکراوە.

    -خاوەنی ماددەی چالاکراوی خەڵوزە کە پێست لە ماددە ژەھراوییەکان پاکدەکاتەوە.

    -دەرکەوتنی کونیلەکانی پێست کەمدەکاتەوە و ناڕێکیەکانی سەر پێست ڕێکدەخات.

    -شێداری بە پێست دەبەخشێت و ڕێگە لە وشکبوونەوەی پێست دەگرێت.

    -کاریگەری ھۆکارە ژینگەییەکان لەسەر پێست کەمدەکاتەوە.

    -لە وڵاتی پۆڵندا بەرهەم دەهێندریت.

    شێوازی بەکارھێنانی…

    دوای پاکردنەوەی پێست ڕۆژی دووجار (بەیانی و ئێوارە) ئەم سیڕەمە بدە لە پێست و مەساجی پێبکە تاوەکو بە تەواوی ھەڵدەمژرێت.

  • Beauty Skin Care Specialist Vacuum

    ئامێری تایبەت بە پاکردنەوەی پێست لە چەوری

    22,000دینار

    -بە شێوازێکی تەندروست و کاریگەر پێست لە چەوری و پێسی پاکدەکاتەوە.

    -چەوری ڕەقبووی ژێر پێست لادەبات.

    -کونیلەکانی پێست پاکدەکاتەوە.

    -چوار سەری جیاوازی لەگەڵە کە بۆ جۆرە جیاوزەکان و بەشە جیاوازەکانی پێست بەکاردێن.

    درێژە…

    -ئەم ئامێرە پەستانی پێچەوانە (negative pressure)بەکاردێنێت بۆ ڕاکێشانی چەوری و پیسی ژێر پێست و پێست بە پاکی و تەندروستی دەهێڵێتەوە.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -پێش بەکارهێنانی ئەم ئامێرە پێویست دەموچاوت بشۆیت و وشکی بکەیتەوە.

    -بە پێی شوێنی بەکارهێنان سەری ئامێرەکە دیاری بکە.

    -لە کاتی بەکارهێناندا نابێت بۆ ماوەیەکی زۆر ئامێرەکە لەسەر یەک شوێن بوەستێنی، پێویستە بە بەردەوامی شوێنگۆرکێ بە ئامێرەکە بکەیت بۆ ئەوەی پێستت دووربێت لە سووربوونەوە.

    -ئەگەر بۆ پێستی سەر شەویلگە و لووتت بەکارتهێنا پێویستە بە جوڵەیەکی (لە خوارەوە بۆ سەرەوە) ئامێرەکە بجوڵێنی.

    -ئەگەر بۆ پاکردنەوەی کوڵمە بەکارتهێنا پێویستە بە جوڵەیەکی (لە ناوەوە بۆ دەرەوە) ئامێرەکە بجوڵێنی.

    -ئەگەر بۆ پێشە سەر بەکارتهێنا پێویستە بە جوڵەی (لە ناوەڕاستەوە بۆ هەردوو لاکان) ئامێرەکە بجوڵێنی.

  • XN-8030 Beautiful Skin Care Expert

    ئامێری تایبەت بە پاکردنەوەی پێست لەچەوری

    11,500دینار

    -چەوری پێست لادەبات بەهۆی دروستکردنی پەستانی پێچەوانە کە وادەکات هەموو چەوریەکە بێتە دەرەوە و لایببات بەمەش یارمەتی کەمکردنەوەی زیپکە دەدات.

    -پێست بە شێوەیەکی زۆر باش پاکدەکاتەوە و یارمەتی کەمکردنەوەی خاڵە ڕەشەکانی سەر لووت دەدات.

    -چوار دەمی تایبەتی لەگەڵدایە.

    -بە ڕەبتی USB بارگە دەکات و پاتریەکەیە توانایەکی باشی هەیە.

  • Wortie cool Wart & Verruca Remover

    ئامێری تایبەت بە لابردنی مێخەکە

    35,000دینار

    -بۆ تەمەنی سەروو ٤ ساڵ دروستکراوە.

    -ئاسانە بۆ بەکارهێنان و زیان بە پێستی دەوری مێخەکەکە ناگەیێنێ.

    -بە شێوازێکی کاریگەر کاردەکات بۆ لابردنی مێخەکە و بالوکەی سەر پێست.

    -لە وڵاتی هۆڵندا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -سەرەتا پێویستە پێستت پاک و وشک بێت.

    -دواتر بوتڵەکە بە شێوازێکی ئاسۆیی لەسەر ڕویەکی تەخت دابنێ و سەرەکەی لێبکەوە.

    -ئینجا دووبارە سەری بوتڵەکە دابنێرەوە بەڵام بە جۆرێک ئاڕاستەی سەر (سەری بوتڵەکە) بکەوێتە بەرامبەر ئایکۆنی سەهؤڵەکە کە لەسەر بوتڵەکە بوونی هەیە.

    -بۆ ماوەی ٣ چرکە پەستان بخە سەر (سەری بوتڵەکە) تاوەکو دەنگی چالاکبوونی لێدێت (هسس)

    -ئینجا بە خێرایی سەری بوتڵەکە لابدە و بەشە کانزاییەکەی بوتڵەکە بخەرە سەر مێخەکە.

    -ئەگەر مێخەکە لەسەر دەستت بوو ئەوا بۆ ماوەی ٢٠ چرکە بوتڵەکە لەسەر مێخەکەکە لامەبە بەڵام ئەگەر مێخەکە لەسەر قاچت بوو ئەوا بۆ ماوەی ٤٠ چرکە بوتڵەکە لەسەر مێخەکەکە بهێڵەوە.

    – پاشان بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ چاوەڕێ بکە تاوەکو مێخەکە بە تەواوی دیار نامێنێت.

  • Wortie Advanced Wart & Verruca Remover

    ئامێری تایبەت بە لابردنی مێخەکە و بالوکە

    42,000دینار

    -مێخەکەی رەقبوو هەروەها مێخەکەی قوبارە گەورە لادەبات.

    -بۆ تەمەنی ١٢ ساڵ و سەروو ١٢ ساڵ بەکاردێت.

    -پلاستەر و جێڵی تایبەتی لەگەڵدایە بۆ ئاوەی کاریگەریەکی باشتر بۆ بەکارهێنەر دابین بکات.

    -ئاسانە بۆ بەکارهێنان.

    -لە وڵاتی هۆڵندا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -دوای پاکردنەوەی پێستت یەک دڵۆپ لە جێڵەکە بخە سەر مێخەکە یاخود بەلوکەکە.

    -بوتڵەکە بە شێوازێکی ئاسۆیی لەسەر ڕویەکی تەخت دابنێ و سەرەکەی لێبکەوە.

    -ئینجا دووبارە سەری بوتڵەکە دابنێرەوە بەڵام بە جۆرێک ئاڕاستەی سەر (سەری بوتڵەکە) بکەوێتە بەرامبەر ئایکۆنی سەهؤڵەکە کە لەسەر بوتڵەکە بوونی هەیە.

    -بۆ ماوەی ٣ چرکە پەستان بخە سەر (سەری بوتڵەکە) تاوەکو دەنگی چالاکبوونی لێدێت (هسس)

    -ئینجا بە خێرایی سەری بوتڵەکە لابدە و بەشە کانزاییەکەی بوتڵەکە بخەرە سەر مێخەکە.

    -ئەگەر مێخەکە لەسەر دەستت بوو ئەوا بۆ ماوەی ٢٠ چرکە بوتڵەکە لەسەر مێخەکەکە لامەبە بەڵام ئەگەر مێخەکە لەسەر قاچت بوو ئەوا بۆ ماوەی ٤٠ چرکە بوتڵەکە لەسەر مێخەکەکە بهێڵەوە.

    -دواتر پلاستەرەکە بخە سەر مێخەکە پاشان بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ چاوەڕێ بکە تاوەکو مێخەکە بە تەواوی دیار نامێنێت.

  • Flawless Contour Micro Vibrating Facial Roller & Massager

    ئامێری تایبەت بە مەساجکردنی دەمووچاو

    10,000دینار

    -ئەم ئامێرە شێوازێکی نوێ لە مەساجکردنی دەموچاو دابین دەکات بەھۆی لەرە لەری کارەبای ڕۆلەرەکەی.

    -پێستی دەموچاو توندوتۆڵ دەکات و جوڵەی خوێن لەژێر پێست چالاک دەکات.

    -دوو سەری لەگەڵە یەکەمیان بۆ مەساجکردنی دەموچاو وە سەرکەی تر بۆ مەساجکردنی ژێر چاو بەکاردێت.

    -ژێر چاو لە ھەڵئاوسان و ھەوکردن و تێکچوونی ڕەنگ ڕزگار دەکات.

    -ڕەنگی پێست یەکدەخات.

    -ئارامی بە ماسولکەکانی دەموچاو دەبەخشێت.

  • La Roche-Posay Thermal Spring Water Sensitive Skin 150ml

    ئاوی ئارامکەر و شێدارکەری پێست

    14,000دینار

    -ئەم بەرهەمە بە شێوەی سپرا دروستکراوە و تایبەتە بە پێستی هەستیار.

    -پێست لە پیربوونی پێشوەختە دەپارێزێت.

    -دەوڵەمەندە بە کۆمەڵێک ماددەی کانزایی کە هەستیاری پێست کەمدەکەنەوە و ئارامی بە پێست دەبەخشن.

    -پێست لە کاریگەرییە ژینگەییەکان دەپارێزێت.

    -بۆ منداڵ و کەسی پێگەیشتووش گونجاوە.

    -لەوڵاتی فەرەنسا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    ڕۆژانە بە پێی پێویستی ئەم سپرایە بەکاربهێنە بۆ پێست.

  • Uriage EAU Thermale-Thermal Water 150ml

    ئاوی ئارامکەر و شێدارکەری پێست

    13,500دینار

    -ئەم بەرهەمە بە شێوەی سپرا دروستکراوە و تایبەتە بە پێستی هەستیار.

    -پێست لە پیربوونی پێشوەختە دەپارێزێت.

    -دەوڵەمەندە بە کۆمەڵێک ماددەی کانزایی کە هەستیاری پێست کەمدەکەنەوە و ئارامی بە پێست دەبەخشن.

    -شێداری بە پێست دەبەخشێت و پێست لە وشکبوونەوە ڕزگار دەکات.

    -پێست لە کاریگەرییە ژینگەییەکان دەپارێزێت.

    -بۆ منداڵ و کەسی پێگەیشتووش گونجاوە.

    -ئەو کەسانەی کە بەهۆی تراشینی ڕیش یاخود بەرکەوتنیان بە کەرەستەیەک کە پێستیان هەستیار دەکات دەتوانن سودێکی زۆر لەم بەرهەمە وەربگرن بۆ ئارامکردنەوەی پێستیان.

    -لەوڵاتی فەرەنسا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    ڕۆژانە بە پێی پێویستی ئەم سپرایە بەکاربهێنە بۆ پێست.

زیاتر ببینە

All products loaded.