ئامێری ئەلیکترۆنی

  • Easy Neck Cervical Neck Traction Device

    ئامێری تایبەت بە ئازاری مل

    7,000دینار

    -وەک پاڵپشتێک کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی پەستانی سەر بڕبڕەکانی پشت.

    -بە شێوازێکی تەندروست ئازاری مل کەمدەکاتەوە و ئارامی بە مل دەبەخشێت.

    -هێزێکی زۆری هەیە بۆ بەرزکردنەوەی سەر بە ئاراستەی سەرەوە.

    -لە وڵاتی چین بەرهەم دەهێنرێت.

  • Precichek Autocode Blood Monitoring System

    ئامێری تایبەت بە پشکنینی ڕێژەی شەکر لە خوێندا

    15,000دینار

    -بە شێوازێکی ئەلیکترۆنی کاردەکات.

    -ئاسانە بۆ بەکارهێنان و دەتوانرێ لە ماڵەوە بەکاربێت.

    -هەموو زانیاریەکی پێویست نیشاندەدات.

    -لەکاتی بەکارهێناندا پێویستە ئەم ئامێرە لە پلەی گەرمی ١٠ بۆ ٤٠ پلەی سەدیدا بێت بۆ ئەوەی ئەنجامەکە بە دروستی بخوێنێتەوە.

    -لە وڵاتی ئەڵمانی بەرهەم دەهێنرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی….

    -چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەم ئامێرە بە شێوازی وێنە و نوسین خراوەتە بەردەست لە ناو پاکەتەکەدا.

  • ACCU-CHEK Active Blood Glucose Monitoring System

    ئامێری تایبەت بە پێوانی ڕێژەی شەکر لە خوێندا

    25,000دینار

     

    -بە کاتێکی کەم بڕی شەکر لە خوێندا دیاری دەکات.

    -ئاسانە بۆ بەکارهێنان و وردە لە دیاریکردنی ڕێژەی شەکری ناو خوێن.

    -بە شێوازی ئەلیکترۆنی کاردەکات.

    -زانیاری تەواو دەخاتە بەردەست.

    -لە وڵاتی ئەڵمانیا بەرهەم دەهێنرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی….

    -چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەم ئامێرە بە شێوازی وێنە و نوسین خراوەتە بەردەست لە ناو پاکەتەکەدا.

  • Enzo Professional Comb Vacuum Eliminate Headlice & Eggs

    ئامێری تایبەت بە لابردنی ڕشک و ئەسپێ

    17,000دینار

    -بەشێوازێکی میکانیکی کاردەکات و هیچ زیانێکی نیە.

    -ڕشک و هێلکەی ڕشک بە شێوازێکی کاریگەر لەسەر قژ لادەبات.

    -ڕشک و هێلکەکان لەسەر فلتەرێک کۆدەکاتەوە.

    -بە ئاسانی دەتوانی گۆشەی شانەکەی بگۆڕیت.

    -لە وڵاتی تایوان بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -پێش داگیرساندنی ئامێرەکە پێویستە فلتەرێک بخەیتە سەر بەشی ناوەوەی ئامێرەکە.

    -پلاکی ئەم ئامێرە دەدەیت لە کارەبا و دوای داگرتنی دوگمەی داگیرساندن قژی پێ شانە دەکەیت.

  • Cenocco Beauty Car & Home Massage Pillow

    ئامێری مەساجی ئەلیکترۆنی

    32,000دینار

    -ئامێری تایبەت بە مەساجکردنی ماسولکەکانی لەش.

    -لە ناو ماڵ و لە ناو ئۆتۆمبێلیش بەکاردەهێنرێت.

    -کەیبڵی تایبەت بە ناو ئۆتۆمبیلی لەگەڵدایە.

    -ئارامی بە ماسولکەکانی لەش دەبەخشێت.

    -چواری بەشی جوڵۆک و گەرمکەری هەیە.

    -بە هەردوو سیستەمی گەرمی و چالاکردنی سوڕی خوێن کەشەنگبوونی ماسولکە چارەسەر دەکات.

    -ئاسانە بۆ بەکارهێنان و ئاسودەییەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت.

    -لە وڵاتی تایوان بەرهەم دەهێنرێت.

  • Shagul med Compressor Nebulizer

    ئامێری هەڵمێنەر (تبخیر)

    35,000دینار

    -ئەم ئامێرە وەک یەکێک لە ڕێگاکانی وەرگرتنی دەرمان بەکاردەهێنرێت بۆ ئەو دەرمانانەی کە بەشێوەی هەڵم ئاراستەی سسیەکان دەکرێت.

    – پێویستە بەو شێوازە بەکاریبهێنی کە پزیشکەکەت یاخود پزیشکی دەرمانساز ڕێنمایت دەکات.

  • Philips AVENT Digital Video Monitor

    کامێرای چاودێری منداڵ

    80,000دینار

    -ئەم کامێرایە توانای گواستنەوەی ڕەنگ و دەنگی هەیە.

    -بەم ئامێرە دەتوانی چاودێری منداڵەکەت بکەیت و لە هەمان کاتدا قسەشی لەگەڵ بکەی.

    -خاوەنی مۆسیقای تایبەت بە منداڵانە کە دایک دەتوانێ لە شوێنەکەی خۆیەوە ئەم ئاوازە بۆ منداڵەکەی بخاتە ئیش.

    -تاوەکو دووری ١٥٠ مەتر ئەم ئامێرە لەتوانایدایە کار بکات.

    -لە وڵاتی بەریتانیا بەرهەم دەهێندرێت.

  • Joy Coo Electronic Thermometer

    گرمی پێوی ئەلکترۆنی

    3,500دینار

    -هێماو زەنگی ئاگادارکردنەوەی تێدایە

    -٣ ئاراستە و ٣ ڕەنگ لەخۆی دەگرێت:

    ١-پلەی گەرمی ٣٥،٨ بۆ ٣٧،٢ واتە نەبوونی تا (ئاراستەکە لەسەر ڕەنگە سەوزەکە دەوەستێت).

    ٢-پلەی گەرمی ٣٧،٢ بۆ ٣٧،٨ واتە کەمێک تا بوونی هەیە (ئاراستەکە ڕووەو  زەردەکە دەوەستێت).

    ٣-پلەی گەرمی سەروو ٣٧،٨ واتە تایەکی بەرز بوونی هەیە (ئاراستەکە ڕووەو ڕەنگە سورەکە دەوەستێت).

    -لەوڵاتی ئەردەن بەرهەم دێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -سەرەتا پەنجە لەسەر دوگمەی تەنیشت شاشەکە دابگرە.

    -دوای ئەوەی گەرمی پێوەکە دەخەیتە ژێر باڵی منداڵەکەت بۆ ماوەی ١٠ چرکە بوەستە تاوەکو ئامیرەکە زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدات.

    -دوای زەنگەکە پلەی گەرمی وەربگرە.

زیاتر ببینە

All products loaded.