پشکنینی سکپڕی

  • Clear & Simple Pregnancy Test Sticks 2 Tests

    ئامێری پشکنینی دوگیانبوون

    1,750دینار

    -لەکاتی دوگیانبووندا ئاستی هۆڕمۆنی HCG لە ناو میزدا بەرزدەبێتەوە، ئەم ئامێرە بە شێوازێکی ورد ڕێژەی ئەم هۆڕمۆنە لە ناو میزدا دەپشکنێت و دووگیانبوون دەردەخات.

    -لە وڵاتی بەریتانیا بەرهەم دەهێنرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -ئامێرە کە لە بەرگە پارێزەرەکی دەربکە و هەوڵبدە بە زووترین کات بەکاری بهێنی.

    -سەری ئامێرەکە لابدە و ئامێرەکە سەرەوخوار بگرە.

    -بەشە لاکێشەییەکە بۆ ماوەی ٥ چرکە بخە ناو میزەوە، بە مەرجێک ئەو پەنجەرەیەی کە پێتی (C,T)ی لەسەر هێما کراوە میزی بەر نەکەوێت.

    -دواتر سەری ئامێرەکە دابنێرەوە و ئامێرەکە بە شێوازێکی ئاسۆیی لەسەر ڕوویەکی تەخت دابنێ بە مەرجێ هەردوو پێتی (C,T)ی ڕوویان لە بەشی سەرەوە بێت.

    -دوای ٥ خولەک ئەنجامەکە بخوێنەوە بە سەیرکردنی هێڵەکان لەسەر ئەو پەنجەرەیەی  کەی پیتی  (C,T)ی لەسەر هێما کراوە.

    ئەنجامەکان….

    ١-ئەگەر دوو هێڵی سوور لە تەنیشت هەردوو پیتی لاکێشەکە دروستبوو ئەوا مانای ئەوەیە ئەو کەسە دوگیانە.

    -ئەگەر تەنها لە تەنیشت پیتی C هێڵی سوور دروست بوو ئەوا مانای ئەوەیە ئەو کەسە دوگیان نیە.

    -ئەگەر لە تەنیشت هەردوو پیتەکە هیچ هێڵێکی سوور دەرنەکەوت ئەوا مانای ئەوەیە ئەم پشکنینە سەرکەوتوو نەبووە و پێویستە دووبارە بکرێتەوە.

    -پێویستە ئەم پشکنینە لە بەیانیاندا ئەنجام بدرێت.

  • Mamma Perfect Best Pregnancy Test

    ئامێری پشکنینی دوگیانی

    1,000دینار

    -ئاسانە بۆ بەکارهێنان و سەرکەوتووە لە دیاریکردنی دوگیانبوون.

    -لە ڕێگەی پشکنینی میزەوە کاردەکات.

    -لەژێر چاودێری وڵاتی ئەڵمانیا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -سەرەتا پێویستە ٤ قەترە لە میز بخەیتە سەر بەشە بازنەییەکەی ئەم ئامێرە.

    -بەشێکی لاکێشەیی هەیە کە تێیدا پیتی T وCتێدا ‌هێما کراوە.

    -بۆ ماوەی ٥ بۆ ١٠ خولەک چاوەرێ بکە بۆ زانینی ئەنجامەکە.

    -ئەگەر دوو هێڵی سوور لە تەنیشت هەردوو پیتی لاکێشەکە دروستبوو ئەوا مانای ئەوەیە ئەو کەسە دوگیانە.

    -ئەگەر تەنها لە تەنیشت پیتی Cهێڵی سوور دروست بوو ئەوا مانای ئەوەیە ئەو کەسە دوگیان نیە.

    -ئەگەر لە تەنیشت دوو پیتەکە هیچ هێڵێکی سوور دروست نەبوو ئەوا مانای ئەوەیە ئەم پشکنینە سەرکەوتوو نەبووە و پێویستە دووبارە بکرێتەوە.

    -پێویستە ئەم پشکنینە لە بەیانیاندا ئەنجام بدرێت.

  • Early Pregnancy Test

    ئامێری پشکنینی دوگیانی

    15,000دینار

    -ئاسانە بۆ بەکارهێنان و سەرکەوتووە لە دیاریکردنی دوگیانبوون.

    -لە ڕێگەی پشکنینی میزەوە کاردەکات.

    -لە وڵاتی چین لەژێر چاودێری وڵاتی ئەڵمانیا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -ئامێەرکە لە بەرگە پارێزەرەکی دەربکە و هەوڵبدە بە زووترین کات بەکاری بهێنی.

    -سەری ئامێرەکە لابدە و ئامێرەکە سەرەوخوار بگرە.

    -بەشە لاکێشەییەکە بۆ ماوەی ٥ چرکە بخە ناو میزەوە، بە مەرجێک ئەو پەنجەرەیەی کە پێتی (C,T)ی لەسەر هێما کراوە میزی بەر نەکەوێت.

    -دواتر سەری ئامێرەکە دابنێرەوە و ئامێرەکە بە شێوازێکی ئاسۆیی لەسەر ڕوویەکی تەخت دابنێ بە مەرجێ هەردوو پێتی (C,T)ی ڕوویان لە بەشی سەرەوە بێت.

    -دوای ٥ خولەک ئەنجامەکە بخوێنەوە بە سەیرکردنی هێڵەکان لەسەر ئەو پەنجەرەیەی  کەی پیتی  (C,T)ی لەسەر هێما کراوە.

    ئەنجامەکان…

    -ئەگەر دوو هێڵی سوور لە تەنیشت هەردوو پیتی لاکێشەکە دروستبوو ئەوا مانای ئەوەیە ئەو کەسە دوگیانە.

    -ئەگەر تەنها لە تەنیشت پیتی Cهێڵی سوور دروست بوو ئەوا مانای ئەوەیە ئەو کەسە دوگیان نیە.

    -ئەگەر لە تەنیشت هەردوو پیتەکە هیچ هێڵێکی سوور دەرنەکەوت ئەوا مانای ئەوەیە ئەم پشکنینە سەرکەوتوو نەبووە و پێویستە دووبارە بکرێتەوە.

    -پێویستە ئەم پشکنینە لە بەیانیاندا ئەنجام بدرێت.

  • Easy To Use Ovulation Test 5 tests

    ئامێری تایبەت بە پشکنینی کاتی هێلکە دانان

    3,000دینار

    -ئەم ئامێرە بۆ ئەو خانمانە بەکاردێت کە دەیانەوێ بزانن کەی هێلکەدانیان هێلکە دەخاتە ناو جۆگەی فالوبەوە بۆ ئەوەی هێلکە ئامادەبێت بۆ پیتاندن لە لایەن سپێرمی پیاوەوە.

    -لە وڵاتی چین بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -ئامێرەکە لە بەرگە پارێزەرەکی دەربکە و هەوڵبدە بە زووترین کات بەکاری بهێنی.

    -سەری ئامێرەکە لابدە و ئامێرەکە سەرەوخوار بگرە.

    -ئەو بەشی نیشانەی (دڵۆپ)ی تێدایە بۆ ماوەی ٥ چرکە بیخە ناو میزەوە، بە مەرجێک ئەو پەنجەرەیەی کە پێتی (C,T)ی لەسەر هێما کراوە میزی بەر نەکەوێت.

    -دواتر سەری ئامێرەکە دابنێرەوە و ئامێرەکە بە شێوازێکی ئاسۆیی لەسەر ڕوویەکی تەخت دابنێ بە مەرجێ هەردوو پێتی (C,T)ی ڕوویان لە بەشی سەرەوە بێت.

    -دوای ٣ بۆ ٨ خولەک ئەنجامەکە بخوێنەوە بە سەیرکردنی هێڵە پەمەییەکان لەسەر ئەو پەنجەرەیەی  کەی پیتی  (C,T)ی لەسەر هێما کراوە.

    ئەنجامەکان…

    ١-ئەگەر هێڵێ پەمەیی لەسەر هەردوو پەنجەرەکە دەرکەوت و هێڵی پەنجەرەی (T)یەکسان یاخود تۆختر بوو لە هێڵێ پەنجەرەی (C)ئەوا مانای ئەوەیە هێڵکە لە ماوەی ٢٤ بۆ ٤٨ کاتژمێردا دێتە ناو جۆگەی فالوبەوە،ئەگەر تۆ دەتهەوێ دووگیان بی ئەوا باشترین کات بۆ جووتبوون لەگەڵ هاوسەرەکەت ٢٤ کاتژمێر دوای ئەم پشکنینەیە بە مەرجێ لە ٤٨ کاتژمێر تێپەڕ نەکات.

    ٢- ئەگەر تەنها هێڵی پەنجەرەی (C)ی دەرکەوت یاخود هێڵی پەنجەرەی (T)ش دەرکەوت بەڵام کاڵتر بوو لە هێڵی پەنجەرەی (C)ئەوا مانای ئەوەیە هێشتا کاتی هێلکە دانان نەهاتوە و پێویستە ڕؤژانە لەسەر ئەنجامدانی ئەم پشکنینە بەردەوامبی.

    ٣- ئەگەر هاتوو هیچ هێڵێک لەسەر دوو پەنجەرەکە دەرنەکەوت ئەوا مانای ئەوەیە ئەم پشکنینە بە دروستی ئەنجام نەدراوە و پێویستە وەک ئەوەی ڕێنمایی پێدراوە بەکاربهێندرێت.

    تێبینی…

    ئەم پشکنینە پێویستە لە ناوەڕاستی سوڕی مانگانەدا ئەنجام بدرێت چونکە کردەی هێلکە دانان لەم ماوەیدا ڕودەدات و بۆ زۆرێک لە خانمان چواردەیەمین ڕۆژی سوڕی مانگانە کاتێکی گونجاوە.

  • Ovulation Test Strip 5 Tests Over 99% Accurate

    ئامێری تایبەت بە پشکنینی کاتی هێلکەدان

    2,000دینار

    -ئەم ئامێرە بۆ ئەو خانمانە بەکاردێت کە دەیانەوێت بزانن کە هێلکەدانیان هێلکە دەخاتە ناو جۆگەی فالوبەوە بۆ ئەوەی هێلکە ئامادەبێت بۆ پیتاندن لەلایەن سپێرمی پیاوەوە.

    -لە وڵاتی چین بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -ئامێرەکە لەبەرگە پارێزەرەکەی دەربکە و هەوڵبدە زوو بەکاریبهێنە.

    -پاشان ئەو سەرەی کە ئاراستەکانی لەسەرە بخەرە ناو میزەوە بۆماوەی ٣ چرکە بەڵام نابێت ئەو بەشەی کە پیتی (C,T) لەسەرە بەر میزەکە بکەوێت.

    -پاشان لەماوەی ٥ خولەکدا ئەنجامەکە بخوێنەوە، ئەگەر لە ٥ خولەک لایدا ئەوا ئەنجامێکی دروست بەدەست ناهێنیت.

    ئەنجامەکان/

    -ئەنجامی نەرێنی: تەنها یەک هێڵی پەمەیی دەبیندرێت لەسەر بەشی (T) کە کاڵترە لەو ڕەنگەی لەبەشی کۆنترۆڵدا هەیە، پیتی (C) مانای ئەوەیە هێلکە هێشتا دانەندراوە یاخود ئامادەنیە بۆ دانان.

    -ئەنجامی ئەرێنی: کاتێک دوو هێڵی پەمەیی دەردەکەون لەسەر (T و C) وە هێڵی پەمەیی دەردەکەون لەسەر بەشی (T) هەمان ڕەنگی هێلکەی سەر بەشی (C) هەیە یان تۆخترە ئەمە ئەوە دەردەخات کە هێلکەکە لەماوەی ڕۆژێک یان ڕۆژونیوێک دواتر دادەندرێت.

  • Naliblue Ovulation Test 7 Tests

    تێستی نالی بلوو بۆ پشکنینی هێلکەدابەزین

    3,750دینار

    -بۆزانینی گرینگی ئەم تێستە دەبیت ئەوە بزانیت هەموو ئافرەتێک مانگانە تەنها یەک هێلکە دادەنێت و ئەم هێلکەیە بۆماوەی ۲٤ تا ۳٦ کاتژمێر لە بۆڕی فالوپ لەسەروی منداڵداندا دەمێنێتەوە، زانینی ئەم ڕۆژە چانسی منداڵبوونت زیاد دەکات ئەگەر ئەم ڕۆژە لەدەست بدەیت و نەزانی کام ڕۆژەیە بۆ جووتبوون دواتر هیچ چانسێکی منداڵبوون نامێنێت تا مانگی دواتر کەواتە ئەم تێستە گونجاوترین و ئاسانترین رێگایە بۆ ئەوەی لەماڵەوە و لەرێگای میزەوە بزانیت کام رۆژە  گونجاو بۆ جووتبوون و کەی هێلکەکەت دابەزیووە و ئامادەیە بۆ پیتاندن لەگەڵ تۆو.

    بەکارھێنانەکانی تری ئەم تێستە:

    ١- هەروەها یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دیاریکردنی ڕەگەزی کۆرپەلە ئەمیش بەم شێوەیە:-

    -ئەگەر مەبەست دروستکردنی کۆرپەلەی نیرینە بێت, دەبێت جووتبوون ئەنجام بدرێ لە ۲٤ کاتژمێری یەکەم  و بەکارهێنانی غسولی تفت لە شێوەی صۆدیۆم بایکاربۆنەیت (NaHCo3) کە لە هەموو دەرمانخانەکان بەردەستە بە نرخێکی گونجاو پێش جووتبوون کە یارمەتی سپێرمی نیرینە دەدات بۆ گەیشتن بە هێلکە.

    -ئەگەر مەبەست دروستکردنی کۆرپەلەی مێینە بێت ئەوا دەبێت لە ۲٤ کاتژمێری دووەم جووتبوون ئەنجام بدرێ و غسولی PH نزم واتا ترش بەکاردەهێنرێ پێش جووتبوون یارمەتی سپێرمی مێینە دەدات کەوا بە چالاکی و بە خێرایی بگەن بە هێلکە.

    ٢-هەروەها بەکارهێنانێکی تری بۆ ئەوانەیە کە پیاوەکانیان رێژەی سپێرمیان کەمە لەو حاڵەتەدا بۆ ئەوەی ڕێژەی سپێرم زیاد بکات چاوەڕێ دەکەیت تاوەکو تێستەکە پۆزەتیڤ دەبێت ئینجا جووتبوون ئەنجام دەدرێت کەواتە رێگری دەکەیت لە بەهەدەردانی سپێرم لەو کاتەی هێلکە ئامادە نیە.

    ٣-مەبەستێکی تری بەکارهێنانی نالی بلوو دەتوانرێت وەک ئامرازێکی منع کردن (contraception) بەکاربێت ئەویش بە خۆ دوورگرتن لە جووتبوون لەوکاتەی تێستەکە پۆزەتیڤ دەبێت بۆ ماوەی ٤۸ سعات.

    -رێژەی ووردی ئەم بەرهەمە لە ئاستێکی زۆر بەرز دایە و زیاترە لە 99%.

    -ئاسانە بۆ بەکارهێنان و بە هەر سێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی رونکراوەتەوە.

    ‏-لە وڵاتی بەریتانیا بەرھەم دەھێنرێت.

زیاتر ببینە

All products loaded.