تەندروستی خانمان

  • AMS Viva Pill for Women Hair & Nail Revitalizing Formula 120 Capsules

    تەواوکاری خۆراکی تایبەت بە بەھێزکردنی قژ و نینۆک بۆ خانمان

    100,000دینار

    -ئەم بەرهەمە تایبەت بە خانمان دروستکراوە.

    -تەواوی خۆراکە پێویستەکانی تایبەت بە قژ دابین دەکات و ڕێگە لە ھەڵوەرینی قژ دەگرێت.

    -قژ بەھێز دەکات و بە سەرنجڕاکێشی دەیھێڵێتەوە.

    -نینۆک بەهێز دەکات و ڕێگە لە ناسکبوون و شکانی نینۆک دەگرێت.

    -خاوەنی تەواوی ڤیتامین و ماددە کانزاییە پێویستەکانە هەروەها ماددەی پوختەکراوی چەند ڕوەکێکی سروشتی و چالاکی تیدایە لەگەڵ چەندین ئەماینۆ ئەسیدی پێویست.

    -لە وڵاتی ئەمریکا بەرهەم دەهێنریت.

    شێوازی بەکارھێنانی….

    -ڕۆژانە دوو دەنک لەم بەرھەمە بخۆ(بەیانیان و ئێواران).

    -بۆ دەستکەوتنی گاریگەریەکی تەواو وا باشە بۆ ماوەی ٢ مانگ بەکاریبھێنیت.

  • Vitabiotics PregnaCare Plus Omega-3, During Pregnancy Dual Pack 56 Tablets/Capsules

    تەواوکەری خۆراکی ئۆمیگا-٣ تایبەت بەخانمان بۆ کاتی دووگیانی

    14,500دینار

    -کۆمەڵێک ڤیتامین و تەواوکەری گرنگی تێدایە بە بڕێکی ستاندارد یارمەتی خانمان دەدات کە دووگیانیەکی تەندروست و سەلامەت و سەرکەوتوویان هەبێت.

    -هەموو ڤیتامینە کەمەکانی لەش پڕ دەکاتەوە.

    -ماددەی فۆلیک ئەسیدی تێدایە کە زۆر گرنگە بۆ خانمی دووگیان یارمەتی ڕێکخستنی کردەی دابەشبوونی خانەکانی دایک و منداڵەکە دەدات، وە هەروەها یارمەتی دروستبوونی خانەکانی خوێن دەدات بەمەش ڕێگری لەکەم خوێنی دەکات، فۆلیک ئەسید ڕێگری دەکات لەکۆمەڵێک ناڕێکی لەکاتی گەشەی منداڵەکەدا کەپێی دەوترێت Neural Tube Defect حاڵەتێکە کە تێیدا بەشێک لەمێشکی منداڵەکە دێتەدەرەوە یاخود کوتێک لەپشتی منداڵەکە دروست دەبێت ئەمەش کاتێک ڕوو دەدات کە دایکەکە کەمی Folic Acid ی هەبێت.

    -ڕۆنی سروشتی ماسی تێدایە بە هەردوو شێوەی DHA و EPA کە ڕێگری دەکات لە لەدایکبوونی پێش وەخت و ئەگەری توشبوون بە پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە و هاوکارە لەزیادکردنی کێشی کۆرپەکە و یارمەتی گەشەی مێشک و چاوی کۆرپەکە دەدات.

    -ماددەی ئاسنی تێدایە کە هاوکارە لەدروستکردنی خرۆکە سورەکانی خوێن و هیمۆگلۆبین بەمەش دایکەکە لەکەم خوێنی دەپارێزێت.

    -ڤیتامین (D) تێدایە کە ماسولکەکان بەهێز دەکات و بێهێزی کەم دەکاتەوە.

    -مەگنیسیۆمی تێدایە لەگەڵ ڤیتامین B یەکان کە بێهێزێی و شەکەتی کەم دەکەنەوە.

    -کۆمەڵێک دژە ئۆکسانی تێدایە کە خانەکانی لەش دەپارێزێت لە لەناوچوون و تێکچوون، هەروەها توانای منداڵخستنەوەی خانمان زیاد دەکات.

    -ماددەی ئایۆدینی تێدایە کەیارمەتی چالاکی خانەکان دەدات و گەشەی خانەکان زیاد دەکات.

    -لەوڵاتی بەریتانیا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    ئەم دەرمانە بەپێی ڕەچەتەی پزیشکی پسپۆر و لەژێر ڕێنمایی پزیشکی دەرمانساز بەکاردێت.

    تێبینی/

    -لەهەندێک کەسەدا ماددەی ئاسن، لەوانەیە ڕەنگی پیسای بگۆڕن بۆ ڕەنگێکی ڕەش(تاریک) ئەمەش حاڵەتێکی ئاساییەو پێویست بەهیچ دوو دڵییەک ناکات.

    -باشتروایە نیو کاتژمێر پێش وەرگرتنی ئەم بەرهەمە و ٢ کاتژمێر دوای وەرگرتنی ئەم بەرهەمە، ئەو خواردنانە نەخورێتەوە کە ماددەی تانین (Tannin)ی تێدایە وەک (چا، قاوە..).

  • ADRIEN GAGNON Omega Materni.T 40 Softgels

    تەواوکەری خۆراکی ئۆمیگا-٣ تایبەت بەخانمی دووگیان

    20,000دینار

    -پارێزگاری لەتەندروستی دڵ دەکات و بەشێوەیەکی تەندروست دەیپارێزێت.

    -ڕێژەی چەوری خوێن کەمدەکاتەوە.

    -مێشک چالاک و بەهێز دەکات.

    -ئێسکەکان بەهێز دەکات.

    -تایبەت بەخانمی دووگیان دروستکراوە.

    -لەوڵاتی کەنەدا بەرهەم دەهێندرێت.

    درێژە…

    ئەم بەرهەمە کردەی دروستکرنی چەوری خوێن ڕادەگرێت و لەئەنجامی ڕێژەی نەخۆشیەکانی دڵ (جەڵدەی دڵ) کەم دەکاتەوە و یارمەتی بەهێزکردن و گەشەکردنی منداڵیش دەدات.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    دەتواندرێت ڕۆژانە ١ کەپسولی لێبخورێت لەکاتی دووگیانی و دوای دووگیانیش.

  • Fail Haven Health FertileCM For Women Dietary Supplement 90 Capsules

    تەواوکەری خۆراکی بۆ زیادکردنی ئەگەری دووگیانبوون لە خانماندا

    50,000دینار

    -بەشێوەی کەپسول ئامادەکراوە و تایبەت بە خانمان بەکاردێت.

    -وا لە دەمی ڕەحمی ئافرەت دەکات لینجە ماددەیەکی زیاتر بەرهەم بهێنێت بەمەش سپێرم ئاسانتر دەتوانێت بجوڵێت و بگات بە هێلکە لە ناو منداڵدان.

    -ناو پۆشی منداڵدان بە تەندروستی و ئەستوری دەهێڵێتەوە بۆ ئەوەی ئامادەبێت بۆ گرتنە خۆی هێلکەی پیتێندراو.

    -خاوەنی ڤیتامین C و کالیسیۆم چەند ماددەیەکی پوختەکراوی سروشتیە کە ناوپۆشی منداڵدان بە تەندروستی دەهێڵنەوە و ئەگەر دووگیانبوون زیاد دەکەن.

    -لەوڵاتی ئەمریکا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    ڕۆژی ٣ کەپسول لەم بەرهەمە لەم بەرهەمە بخۆ.

    تێبینی//

    ئەگەر هەستت بە هەستیاربوون یاخود دڵنیابوویتەوە کە دووگیانیت ئەوا دەست لە بەکارهێنانی ئەم بەرهەمە هەڵبگرە.

  • Pure Land Fertile Pure For Women Advanced Phytonutrient Multiple Vitamin, Mineral And Herbal Dietary Supplement 60 Capsule

    تەواوکەری خۆراکی بۆ زیادکردنی ئەگەری دووگیانبوون لە خانماندا

    6,000دینار

    -بەشێوەی کەپسول دروستکراوە و دەوڵەمەندە بەو ماددە سروشتی و ڤیتامینانەی کە ئەگەری دووگیانبوون لە خانماندا زیاد دەکات.

    -ئاستی هۆڕمۆنەکانی لەش هاوسەنگ دەکات.

    -گرنگترین ئەو ماددانەی کە لەخۆیدەگرێت بریتین لە (فۆلیک ئەسید، ڤیتامینە بنچینەییەکان، ماددە کانزاییەکان، ماددە دژە ئۆکسێنەرەکان و چەند ماددەیەکی پوختەکراوی سروشتی وەک (Castle Tree Berry Vitex Agnus- Castus).

    -ئامادەکاریەکی تەواو دەکات بۆ دووگیانبوونێکی تەندروست.

    -بەشێوەیەکی تەندروست و بێ زیان کاردەکات.

    -لەوڵاتی تورکیا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    سێ ژەمە یەک دەنک کەپسول بخۆ دوای نان.

    تێبینی//

    -وا باشە ٣ سوڕی مانگانە پێش دووگیانبوون دەست بکەیت بە بەکارهێنانی ئەم بەرهەمە بۆ ئەوەی سودێکی بەرچاوی لێببینیت.

    -کێشەیەک نیە ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر بەکاریبهێنیت تاوەکو دووگیان دەبیت.

    -پاش ئەوەی دڵنیابوویتەوە لەوەی کە دووگیانیت ئەوا دەست لە بەکارهێنانی ئەم بەرهەمە هەڵبگرە.

    -ئەم بەرهەمە لەگەڵ دەرمانی (Clomid) یاخود هەر دەرمانێکی تری تایبەت بە دووگیانی بەکارمەهێنە.

  • Pure Land High Potency Ometrol Vitex Extract Dietary Supplement 60 Capsules

    تەواوکەری خۆراکی بۆ ڕێکخستنی سوڕی مانگانە لە خانماندا

    3,750دینار

    -بەشێوەی کەپسول دروستکراوە و هەر کەپسولێک بڕی (١٠٠ملگم) ڤیتامین B6 و (٢٢٥ ملگم) ماددەی پوختەکراوی (Vitex Agnus Castus)ی تێدایە.

    -تایبەت بەو خانمانە دروستکراوە کە سوڕی مانگانەیان نەماوە یاخود سوڕی مانگانەیان بەهێزەو زوو زوو دووبارە دەبێتەوە واتا هاوسەنگی سوڕی مانگانە دەپارێزێت.

    -وا لە خانمان دەکات زۆر ئاسودە و ئارامبن لەکاتی سوڕی مانگانەدا.

    -سوڕی مانگانە دەباتەوە بارودۆخی ئاسایی خۆی.

    -ڕێژەی هۆڕمۆنی پڕۆجیسترۆن بەرز دەکاتەوە بەمەش (ڕێگە لە دروستبوونی کیسی سەر هێلکەدان دەگرێت).

    -کات و ئاستی سوڕی مانگانە بە تەواوی ڕێک دەکاتەوە.

    -لەوڵاتی تورکیا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    -ڕۆژانە ١ کەپسول وەربگرە پاش نان خواردن.

    -ئەگەر بێت و بەردەوام بیت لە بەکارهێنانی، باشترین ئەنجامت دەست دەکەوێت.

    تێبینی//

    -ئەگەر دووگیانیت یان پلانی دووگیانبوونت داناوە یاخود شیردەریت ئەم بەرهەمە بەکاربهێنە.

    -ئەگەر بێجە لەم بەرهەمە دەرمانی تر بەکار دەهێنیت ئەوا پێویستە پێش بەکارهێنانی ئەم بەرهەمە ڕاوێژ بە پزیشکەکەت یاخود پزیشکی دەرمانساز بکەیت.

  • Q2 DHA Prenatal Trimester 283 30 Tablets

    تەواوکەری خۆراکی بۆ کاتی دووگیانی تایبەت بە مانگەکانی دووەم و سێهەم

    10,750دینار

    -کۆمەڵێک ڤیتامین و کانزای گرنگی تێدایە کە یارمەتی دووگیانیەکی سەلامەت و تەندروست دەدات.

    -ماددەی (Quatre Folic)ی تێدایە کە فۆرمە چالاکەکەی (Folic Acid)ە، تایبەتە بەو خانمانەی توانای چالاککردنی( Folic Acid) یان نیە لەناو جەستەیاندا.

    -ماددەی (Quatre Folic)ی تێدایە کە زۆر گرنگە بۆ خانمی دووگیان یارمەتی ڕێکخستنی کردەی دابەشبوونی خانەکانی دایک و منداڵەکە دەدات، وە هەروەها یارمەتی دروستبوونی خانەکانی خوێن دەدات بەمەش ڕێگری لەکەم خوێنی دەکات، فۆلیک ئەسید ڕێگری دەکات لەکۆمەڵێک ناڕێکی لەکاتی گەشەی منداڵەکەدا کەپێی دەوترێت Neural Tube Defect حاڵەتێکە کە تێیدا بەشێک لەمێشکی منداڵەکە دێتەدەرەوە یاخود کوتێک لەپشتی منداڵەکە دروست دەبێت ئەمەش کاتێک ڕوو دەدات کە دایکەکە کەمی Folic Acid ی هەبێت.

    -ڕۆنی سروشتی ماسی تێدایە بە شێوەی DHA کە ڕێگری دەکات لە لەدایکبوونی پێش وەخت و ئەگەری توشبوون بە پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە و هاوکارە لەزیادکردنی کێشی کۆرپەکە.

    -ماددەی فۆلیک ئەسید(Folic Acid)ی تێدایە کە کرداری دابەشبوونی خانەکان ڕێک دەخات.

    -ماددەی ئاسنی تێدایە کە هاوکارە لەدروستکردنی خرۆکە سورەکانی خوێن و هیمۆگلۆبین بەمەش دایکەکە لەکەم خوێنی دەپارێزێت.

    -ڤیتامین D3 تێدایە کە ئێسکەکان بەهێز دەکات و بێهێزی کەم دەکاتەوە.

    -ماددەی ئایۆدینی تێدایە کەیارمەتی چالاکی خانەکان دەدات و گەشەی خانەکان زیاد دەکات.

    -ڤیتامین B کانی تێدایە کە یارمەتی بەرهەم هێنانی وزە دەدات بەمەش بێهێزی و شەکەتی کەم دەکاتەوە.

    -لەوڵاتی ئیتاڵیا بەرهەم دەهێندرێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    ئەم دەرمانە بەپێی ڕەچەتەی پزیشکی پسپۆر و لەژێر ڕێنمایی پزیشکی دەرمانساز بەکاردێت.

    تێبینی/

    -لەهەندێک کەسەدا ماددەی ئاسن، لەوانەیە ڕەنگی پیسای بگۆڕن بۆ ڕەنگێکی ڕەش(تاریک) ئەمەش حاڵەتێکی ئاساییەو پێویست بەهیچ دوو دڵییەک ناکات.

    -باشتروایە نیو کاتژمێر پێش وەرگرتنی ئەم بەرهەمە و ٢ کاتژمێر دوای وەرگرتنی ئەم بەرهەمە، ئەو خواردنانە نەخورێتەوە کە ماددەی تانین (Tannin)ی تێدایە وەک (چا، قاوە..).

  • 21st Century PreNatal 30 Tablets

    تەواوکەری خۆراکی تایبەت بە خانمان بۆ پێش دووگیانی

    13,500دینار

    -هەموو ڤیتامینە گرنگەکانی تێدایە کە پێویستن بۆ ئەو خانمانەی پلانی دووگیانیان هەیە تاوەکو لەشیان بە شێوەیەکی زۆر چالاکانە ئامادە بکەن بۆ کاتی دووگیانی.

    -هەموو ڤیتامینە کەمەکانی لەش پڕ دەکاتەوە و کردارەکانی لەش ڕێک دەخاتەوە.

    -ماددەی Folic Acid  ی تێدایە کە کرداری دابەشبوونی خانەکانی لەش ڕێکدەخاتەوە و هاوکار دەبێت لەگەشەی خانەکانی منداڵەکە.

    -ماددەی ئاسنی تێدایە کە هاوکارە لەدروستکردنی خرۆکە سورەکانی خوێن و هیمۆگلۆبین بەمەش دایکەکە لەکەم خوێنی دەپارێزێت.

    -ڤیتامین D3 و کالیسیۆمی تێدایە کە ئێسکەکان بەهێز دەکەن و بێهێزی کەم دەکاتەوە.

    -لەوڵاتی ئەمریکا بەرهەم دێت.

    شێوازی بەکارهێنانی…

    ئەم دەرمانە بەپێی ڕەچەتەی پزیشکی پسپۆر و لەژێر ڕێنمایی پزیشکی دەرمانساز بەکاردێت.

    تێبینی/

    -لەهەندێک کەسەدا ماددەی ئاسن، لەوانەیە ڕەنگی پیسای بگۆڕن بۆ ڕەنگێکی ڕەش(تاریک) ئەمەش حاڵەتێکی ئاساییەو پێویست بەهیچ دوو دڵییەک ناکات.

    -باشتروایە نیو کاتژمێر پێش وەرگرتنی ئەم بەرهەمە و ٢ کاتژمێر دوای وەرگرتنی ئەم بەرهەمە، ئەو خواردنانە نەخورێتەوە کە ماددەی تانین (Tannin)ی تێدایە وەک (چا، قاوە..).

زیاتر ببینە

All products loaded.