ئەم نیشانانە کۆمەڵە نیشانەیەکن کە دەری دەخەن کێشەی سییەکانت هەیە.

١-هەست کردن بە ئازاری شان و مل و پشت.

٢-کۆکە:

-ئاساییە ئەگەر کۆکەیەکی ئاساییت هەبێت بەهۆی سەرمابوونەوە یاخود هۆکارێکی دیکە بەڵام ئەگەر کۆکەیەکی بەردەوام بێت و خوێنی لەگەڵدا بێت ئەوە نیشانەیەکی مەترسیدارە و باشترە سەردانی پزیشک بکەیت.

٣-تەنگە نەفەسی:

-هەندێ بارودۆخ هەیە کە کەسەکە توشی تەنگە نەفەسی دەبێت وەک نەخۆشی دڵ یاخود ڕەبۆ ئەگەر هەستت بە تەنگە نەفەسی کرد هەوڵ بدە ژینگەکەت بگۆڕیت یاخود وەرزش ئەنجام بدەیت بەڵام ئەگەر تەنگە نەفەسییەکە بەردەوام بوو ئەوا باشتر وایە سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەیت.

٤-زەردی چاو و پێست:

-زەردبوونی چاو یاخود پێست نیشانەیە بۆ بوونی کێشە لە جگەردا و هەروەها کێشە لە سییەکانیشدا.

٥-کەمی وزەی لەش هەست کردن بەماندووییەتی:

-ئاساییە کە تۆ هەست بە ماندوویەتی بکەیت بەهۆی کارکردن یاخود کەم خەوی بەڵام هیلاکبوونی بەردەوام و بەبێ هۆکار و کۆکەی بەردەوام و کەم بوونەوەی ئارەزووی خواردن ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە سییەکانت کێشەی هەیە.