-ڕیحانە یەکێکە لەو سەوزانەی کە زۆر کەس ‌ئارەزوو دەکات لەگەڵ ژەمەکاندا بەکاری بێنێت، بە بۆنەی هەبونی تایبەتمەندی دژە بەکتریا و کۆمەڵێک تایبەتمەندی تر کە وای لێدەکات سودی زۆری هەبێت، لەوانە:

-کەمکردنەوەی هەستیاری وەرزی.

-یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێش بەهۆی کەمکردنەوی ئیشتیها.

-بۆنی ناخۆشی ناو دەم نایەڵێت بەهۆی لەناوبردنی بەکتریا زیا بەخشەکانی ناو دەم.

-بەسودە بۆ کەمکرنەوەی سەر ئیشە.

-کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە.

-کەمکردنەوەی ئازاری کێشەکانی قۆڵۆن.

-تەرکیز و وزەت زیاتر دەکات.

-کێشەی دڵ تێکهەڵاتن کەمدەکاتەوە.