-سەرەڕای پاکبوونەوەی ڕوحی مرۆڤ  لە مانگی ڕەمەزاندا زۆر جار مرۆڤ دەکەوێتە بیری ئەوەی “تۆ بڵێی ڕۆژووگرتن بە درێژای یەک مانگ زیان بە تەندروستیمان نەگەیێنێ؟”

-لەسەر گاریگەریەکانی ڕۆژووگرتن  توێژینەوەیەکی زۆر ئەنجام دراوە کە ھەریەک لەم توژینەوانە چەندین سودی بێ وێنەی ڕۆژوویان خستۆتە ڕوو.

ئەمانەش چەند سودێکی ڕووژگرتنن بە پێی توژینەوەکان:

-توانای مێشک بەرەو پێش دابات و تەرکیزێکی زیاتر بە مرۆڤ دەبەخشێت، ھەروەھا پەستانی دەروونی کەمدەکاتەوە.

-لە ڕەمەزاندا مرۆڤ خۆی لە ھەموو شتێک دەگرێتەوە بۆیە باشترین کاتە بۆ ئەوەی ڕەفتارە خراپەکانی بگۆڕێت بۆ ڕەفتاری باش وەک (کێشانی جگەرە و خواردنی شەکرێکی زۆر)

-ڕەمەزان ھۆکارێکی زۆر باشە بۆ دابەزاندی کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆل لە خوێندا بەمەش دەتپارێزێ لە جەڵدە و نەخۆشیەکانی تری دڵ.

-لە ڕەمەزاندا گەدە دەچێتەوە یەک و بە بڕێکی کەمتر ھەستی تێربوون بەدەست دێنی بۆیە ڕەمەزان باشترین کاتە بۆ دابەزاندی کێشی لەش .

-ڕۆژوو لەش لە ماددە ژەھراویەکان پاک دەکاتەوە و لەشێکی تەندروستت پێ دەبەخشێتەوە.

-ڕۆژووگرتن دەبێتە ھۆی دەردرانی ھۆڕمۆنێک بە ناوی (Adiponectin) کە وا لە ڕیخۆڵە و ماسولکەکان دەکات ماددەی خۆراکی زیاتر ھەڵبمژن و بە تەندروستی بمێننەوە.

-وەک شتێکی باو ڕۆژوو بە خورما دەشکێندرێت کە سودێکی زۆری ھەیە و بەھای خۆراکیشی بەرزە.