-بەگشتی چەوری لە ناو خەڵکیدا زیانەکانی زیتر باس دەکرێت وەک لە سودەکانی،خواردنی چەوری وات لێناکات کە قەڵەوبیت ئەگەر بە بڕێکی گونجاو بخورێت و بگرە پێویستیشە کە بخورێت.

سودەکانی لە جەستەدا:

-یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی کە جەستە ڤیتمینەکان هەڵبمژێت وەک ڤیتامین:A,D,E,K.

-یارمەتیدەرە لە گەشەی خانەکان.

-تەندروستی مێشک و چاو دەپارێزێت.

-بۆ چاکبونەوەی برین پێویستە.

-جەستە بەکاریدەهێنێت لە دروستکردنی هۆرمۆنەکان.

-سەرچاوەیەکی وزەیە.

:ئەو سەرچاوانەی کە چەوری سود بەخشیان تێدای

-زەیتون و ڕۆنی زەیتون.

-چەرەزات و ناوکەکان.

-ڕۆنی ماسی و ماسی چەور.

-ئەڤۆکادۆ.