-زۆر جار ئێمە بیر لەوە دەکەینەوە کە “کام خواردن بەسودە بیخۆین” بەڵام زۆر گوێ نادەین بە کاتی خواردنەکەی، لە ڕاستیدا ئەگەر بێتو خۆراک لە کاتی گونجاودا نەخۆین دەشێ زیانی ھەبێت نەک سوود.

-ئەو خواردنانەی کە نابێ لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێن:-

میوە ترشەکان:

-وەک (پڕتەقاڵ، لیمۆ و سندی) ئەم میوانە لە پێکھاتەدا ترشن و ترشیەتی گەدە زیاد دەکەن بۆیە ئەگەر بێت بەیانیان لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێن دەبنە ھۆی دڵەکزێ.

تەماتە:

-لەگەڵ ئەوەی تەماتە سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامینە بەڵام بەھۆێ بوونی “تانیک ئەسید” تەماتە ترشیەتی گەددە زیاد دەکات و دەبێتە ھۆی دڵەکزێ ئەگەر لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێت.

 سەوزە بە کاڵی:

-بە گشتی سەوزەکان بڕێکی زۆر ماددەی ڕیشاڵیان تێدایە کە زیان بە ناو پۆشی گەدە دەگەیەنی ئەگەر بێت و گەدە بەتاڵ بێت بۆیە وا باشترە ئەم سەوزانە بکوڵێندرێن ئەگەر لە ژەمی بەیانیاندا بەکارھاتن.

ماست:

-ھەرچەندە ماست ماددەی زۆر سودبەخشی تێدایە بۆ کۆئەندامی ھەرس بەڵام ئەگەر بێت و بەیانیان یەکەم شت ماست بخورێت ئەوا ترشیەتی گەدە زیاد دەکات و دەبێتە ھۆی کوشتنی بەکتریا سودبەخشەکانی ناو ماست بۆیە ئەگەر لە بەیانیاندا ماستت خوارد وا باشترە لەگەڵ ئەو خواردنانە بیخۆی کە لە گەنم دروست دەکرێن.

چا و قاوە:

-چا و قاوە ماددەی کافاینیان تێدایە کە دەردرانی ترشی گەدە زیاد دەکات و دەبێتە ھۆی دڵەکزێ ئەگەر بەیانیان لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێت.

-بەڵام چای سەوز ئەم کێشەیە دروست ناکات.